دەم پارتی پۆستی سەرۆكی شارەوانی وانی وەرگرتەوە

08:39 - 2024-04-03
کوردستان
145 جار خوێندراوەتەوە

نووسینگەی راگەیاندنی دەم پارتی سەبارەت بە پۆستی سەرۆکی شارەوانی وان هەواڵێکی بڵاویكردەوە و رایگەیاند: بە هەوڵ و خەباتی گەلی كورد و دۆستەكانمان و رای گشتی لە توركیا، بڕیاری گەڕاندنەوەی عەبدولڵا زێدان كاندیدی دەم پارتی بۆ پۆستی سەرۆكی شارەوانی وان درا.
هەروەها دوێنێ سێشەممە 2/4/2024 دادگای پارێزگای وان بڕیاری دەستبەكاربوونی بۆ كاندیدی سەركەوتووی دەم پارتی بۆ شارەوانیی وان دەرنەكرد و لەبری عەبدوڵڵا زێدان پۆستەكەی بە كاندیدی ئاكپارتی بەخشی، كە پلەی دووەمی بەدەستهێنابوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان