گوڵه‌باخ
له مانگی 10ی ساڵی 2023وه نووسه‌ر و وه‌رگێڕ ئاوات ئه‌حمه‌د سوڵتان، گۆشه‌یه‌كی فه‌لسه‌فیی تایبه‌ت به وێب سایتی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، ده‌نووسێت. له سه‌ره‌تادا ناوی گۆشه‌كه‌ی (لە ده‌فته‌ری فه‌لسه‌فه‌وه) بووه دواتر گۆڕاوه. ئه‌م نووسه‌ره كورده له سلێمانی له‌دایكبووه و ساڵی 1985 له په‌یمانگه‌ی ته‌كنۆلۆجی به‌غدا وه‌رگیراوه، به‌كالریۆسی له زانستی سیاسی‌دا هه‌یه و ساڵی 1986 ده‌ستی به نووسین و بڵاوكردنه‌وه كردووه، تا ئێستا خاوه‌نی 104 كتێبی چاپكراوه، ئه‌و كتێبانه‌ی وه‌ریگێڕاون له بواره‌كانی فه‌لسه‌فه و ده‌روونشیكاری و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیدان.