لە یادی کۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد دا و بۆ رێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی چەند ساڵەی، لەسەر مەزارەکەی لە سلێمانی کۆبوونەوەیەک سازدەکرێت و بەبۆنەی مانگی رەمەزانیشەوە دابەشکردنی زێڕینی بلە بەڕێوە ناچێت و دوادەخرێت.
بەپێی زانیارییەکان، سبەی دووشەممە 2024/4/8 سەعات 10ی بەیانی لە ساڵڕۆژی کۆچی دواییدا و بۆ رێزگرتن لە چەندین ساڵ خەبات و تێکۆشانی لەپێناوی کوردایەتیدا، لەسەر مەزاری رووناکبیر و سیاسەتمەدار و نووسەر، مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد کۆبوونەوەیەک سازدەکرێت.
هەروەک بەهۆی ئەوەی یادەکە کەوتۆتە مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی زێڕینی بلە بەڕێوەناچێت و دوادەخرێت.