گۆڤاری جینۆساید، ساڵانه دوو ژماره‌ی ده‌رده‌كرێت، گۆڤاری جینۆساید، گۆڤارێكی تایبه‌ته به تاوانی كۆمه‌ڵكوژی سه‌نته‌ری جینۆسایدی، كه زانكۆی گه‌رمیان ده‌ریده‌كات.
پ.د. ئومێد به‌رزان سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری جینۆساید به دوالاپه‌ڕه‌ی راگه‌یاند: بیرۆكه‌ی گۆڤاری جینۆساید له ساڵی 2013 بوو، ئه‌و كات داوام له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی گه‌رمیان كرد، كه پرۆژه‌ی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری جینۆساید له زانكۆمان و گۆڤارێكی تایبه‌ت به تاوانه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی كورد به‌گشتی و نه‌ته‌وه‌كانی تر پێشكه‌شكرد، به‌ڵام سه‌نته‌ری جینۆساید نه‌هاته به‌رهه‌م، توانیم له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك خاوه‌ن قه‌ڵه‌م بیرۆكه‌ی ئه‌م گۆڤاره گه‌ڵاڵه بكه‌ین، خۆشبه‌ختانه ژماره (سفر) له‌و ساڵه‌دا هاته‌به‌رهه‌م.
پ.د.ئومێد وتیشی: پاش ژماره (سفر) به هۆكاری جۆرا و جۆر و به‌تایبه‌ت قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونه پاڵپشتیمان له‌لایه‌ن زانكۆوه له ده‌رچوونی گۆڤاره‌كه راوه‌ستاین، پاشان خۆشبه‌ختانه به فه‌رمانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ژماره (15922) له (21/8/2023) سه‌نته‌ری جینۆساید له زانكۆكەماندا كرایه‌وه، ئه‌م زانكۆیه وه‌ك ناوه‌ند و دامه‌زراوه‌یه‌كی زانستی و ئه‌كادیمی له ناوچه‌كه‌دا به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی ده‌زانێت له رێگه‌ی ئه‌م سه‌نته‌ره‌وه خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌كه‌ی و ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی بكات، له رێگه‌ی لێكۆڵینه‌وه و ئه‌رشیفكردن و به‌دۆكیۆمێنتكردنی كه‌یسی تاوانه‌كانی جینۆساید و ئه‌نفال له گه‌رمیان و كوردستاندا، بۆیه چه‌ندین پلانی درێژخایه‌ن و كورتخایه‌ن له به‌رنامه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانماندایه.
دیانا ئه‌حمه‌د