هه‌ڵوێستی من له كاتی جه‌نگی كه‌نداودا به‌رهه‌ڵستیكردنێكی زۆری سه‌دام حسێن بوو، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا به‌رهه‌ڵستیكردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكاش. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دژی سه‌دام بووم، تاقه جارێك كه تیایدا سه‌ردانی كوێتم كرد ساڵی (1985ز) بوو، ده‌مه‌قاڵه‌یه‌كی توند كه‌وته نێوان من و كه‌سێكی تره‌وه كه ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوخۆی ئه‌و وڵاته بوو، ئه‌و كه‌سه قسه‌ی گه‌مژانه‌ی له باره‌ی مه‌زنێتیی سه‌دامه‌وه ده‌كرد، ئه‌وه‌ش له‌سه‌روه‌ختی جه‌نگی عێراق- ئێران‌دا بوو، پێم وت: (سه‌دام بكوژه، به‌رازه، خوێنڕێژه، فاشیسته، ئێوه‌ش تاوانبار‌و گه‌مژه‌ن) به ناو وناتۆره‌ی تریشه‌وه كه لێم نان، له‌و شوێنه پێیان وتم:(هه‌ی هه‌ی، ئێمه ملیاره‌ها دۆلار به عیراق ده‌ده‌ین)، هه‌ر به راستییش وایانكرد، پانزه ملیار دۆلاریان پێدابوو، منیش پێم وتن هه‌ر ئه‌مه وا ده‌كات كه سه‌دام تاوانتان له‌دژ بكات.
إدوارد سعید، (السلطة، والسياسة والثقافة)، ل 253.
ئا: كوردستانی نوێ