قوباد تاڵەبانی بۆ ئیدارەی گەرمیان: خزمەتی زیاتری دانیشتوانی دەڤەرەکە بکەن

04:47 - 2024-04-15
کوردستان
95 جار خوێندراوەتەوە

لە دووەم رۆژی سەردانەکەیدا بۆ گەرمیان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، لەگەڵ جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنوورە کۆبووەوە.

قوباد تاڵەبانی بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیانی راسپاد رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ ئاسانکاری زیاتر لە جێبەجێکردنی کاروباری هاوڵاتییان و خزمەتکردنی باشتری دانیشتووانی دەڤەری گەرمیان. وتیشی: لەپێناو باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتییاندا لە هەر کاتێکدا بە پێویستی بزانن گۆڕانکاری لە پۆستە ئیدارییەکانی سنوورەکەدا دەکەن.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا لەپێناو بەهێزکردنی کەرتی تایبەت و هاندانی زیاتری وەبەرهێنەران، دەبێت لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی گەرمیان ئاسانکاری تەواو بۆ وەبەرهێنەران بکرێت و رۆتین کەم بکرێتەوە و جەختیشیکردەوە لەوەی کاربکرێت هانی وەبەرهێنەران بدرێت لە ناوچەکانی دیکەشەوە رووبکەنە ئیدارەی گەرمیان و بەشداربن لە بووژانەوەی ئابووری لە سنوورەکەدا.

جێگری سەرۆک وەزیران بە بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیان وت پلانێکی گونجاو بۆ پەرەپێدانی کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتیاری ئامادە بکەن کە لەگەڵ ژینگە و تواناکانی سنوورەکەدا بگونجێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی بڕیاریدا لەسەر چارەسەرکردنی بەشێک لە داواکارییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئیدارەی گەرمیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان