جۆ بایدن: پەیوەندی ئێمە و عیراق ستراتیژییە

09:12 - 2024-04-15
عیراق
86 جار خوێندراوەتەوە

لە كۆبونەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، سەربازەكانی عیراق و ئەمریكا شكستیان بە داعش هێنا و پابەندین بە پاراستنی هێزەكان و هاوپەیمانەكانمان لە عێراق.
 
وتیشی: پەیوەندی نێوان عیراق و ئەمریكا گرنگە كە پەیوەندییەكی ستراتیژییە كە دەمانەوێ ئەمڕۆ زیاتر گفتوگۆی لەسەر بكەین.


جۆ بایدن، سوپاسی سەرۆك وەزیرانی عیراقی كرد كە  زیاتر گرنگی بە ئابووری و سەربەخۆیی عیراق دەدات و ئەوەش بۆ بەرژەوەەندی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگە.
 
لای خۆشیەوە، محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، شەڕی داعش هۆكاری زیاتر بەهێز بونی پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و ئەمەریكایە، عێراقییەكان بە پشتیوانی وڵاتانی جیهان بەسەر تیرۆردا سەركەوت.
 
وتیشی، پلانی گرنگمان بۆ گواستنەوەی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ئەمەریكا بۆ قۆناغی داهاتو  داڕشتووە، دەمانەوێت پەرە بە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ئەمریكا بدەین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان