بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گەڵ سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆبۆوە.
لە كۆبوونەوەكەدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و قوباد تاڵەبانی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون گۆڕانكاری و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە گفتوگۆی بەرپرسیارانە و بونیادنەرانە كرایەوە لە نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان لەپێناوی سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی و پاراستنی سەقاگیری لە وڵاتدا.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و هەردوولا جەختییان لە بەڕێوەچوون و گرنگییەكەی كردەوە لەپێناوی بەرەوپێشچوونی رەوتی دیموكراسی و هێنانەكایەی حوكمڕانییەكی تەندروست كە ببێتە مایەی سەقامگیریی سیاسی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی زیاتر.
لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیشەوە، تەواوكردنی رێكارە یاسایی و دەستوورییەكان دووپاتكرایەوە و جەخت لە بەردەوامیی هەوڵەكان كرایەوە تاوەكو هیچ بەربەستێك لەبەردەم پڕۆسەكەدا نەمێنێتەوە.