د.یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە رێگەی دەرچوونی هەرێمی کوردستانە لە قەیرانەکان

05:20 - 2024-04-19
کوردستان
70 جار خوێندراوەتەوە

د.یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاندووە، هەڵبژاردن وەک پرۆسەیەکی دیموکراسی، تاکە رێگەی دەرچونی هەرێمەکەمانە لەم قەیرانە فرە رەهەندە سیاسی و ئابوری و نێودەوڵەتی و کۆمەڵگەییە، هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە تیایدا پەرلەمان و حکومەت ڕەنگدانەوەی راستەقینەی نوێنەران و ئاواتەکانی جەماوەری خەڵکی کوردستان بێت و تەنها بۆ بەرژەوەندی کودستان و خەڵکەکەی بەکار بێت.

 د.یوسف گۆران بە پێویستی دەزانێت، دەوڵەتدارانی ئایندەیی هەرێم زیاتر هەوڵی رزگارکردنی هەرێمەکەمان لە  لەگێژاوی نائارامی ناوخۆیی وناوچەیی بدەن و ‎ئاسۆیەکی روون و جێگیر و خۆشگوزەران بۆ کوردستانەکەمان فەراهەم بکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان