یەکەمین کۆڕبەندی عیراقی لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت

09:12 - 2024-04-19
کوردستان
65 جار خوێندراوەتەوە

بەشی راستکردنەوە لە کۆلێژی پزیشکی ددانی زانکۆی سلێمانی بە ھەماھەنگی ھەمان بەش لە زانکۆی بەغداد یەکەمین کۆڕبەندی عیراقی بۆ ڕاستکردنەوەی ددان ئەنجام دەدات.

کۆڕبەندەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت لە رۆژانی ٩-١٠ مایس، لە ھۆڵی کۆنفڕانس لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی.

جێی باسە ئەمە یەکەمین جۆری چالاکی زانستیە کە بە ھاوبەشی لە نێوان زانکۆکانی کوردستان و عیراق ئەنجام بدرێت، کە تیایدا تازەترین رێگاکانی ڕاستکردنەوەی ددان و خوێندنی راستکردنەوەی ددان گەنگەشە دەکرێت ، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی توانای زانستی مامۆستاکانی راستکردنەوەی ددان و بەرزکردنەوەی ئاستی چارەسەری راستکردنەوەی ددان بۆ چارەخوازان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان