کۆچی دوایی هەڤاڵ حەسەن ئەحمەد ئیسماعیل، ناسراو بە (مام حەسەن شیرەیی) پێشمەرگەی قارەمان و فەرماندەی رۆژە سەختەكانی خەبات، لە دڵەوە نیگەرانیكردم.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
مام حەسەن تێكۆشەرێكی دڵسۆز و بەئەمەكی دیاری دۆڵی بالیسان و خۆشناوەتی بوو، وەك فەرماندەیەك هەمیشە لە خزمەت خاكی كوردستان و ریزەكانی یەكێتیدا بوو. بنەماڵەكەشی رۆڵێكی بەرچاو و كاریگەرییان لە مێژووی خەباتی گەلەكەمان هەبووە و نموونەی تێكۆشان و قوربانیدانن.
لە خوای گەورە داواكارم هەڤاڵی كۆچكردوومان بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموو لایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان