وەزارەتی تەندروستی: هەر پزیشکێک ریکڵام بکات سزا دەدرێت

11:20 - 2024-04-20
کوردستان
40 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، هەر پزیشك یان كارمەندێكی تەندروستی یان فەرمانبەرێك، ریكلام بۆ هەر كۆمپانیایەك بكات، رێكاری یاسایی توندی بەرانبەر دەکرێت.
لە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە کە پێویستە لە سەر كارمەندانی نەخۆشخانەكانی لەدایكبوون و سەنتەرەكانی كوتانی منداڵان، رێنوێنی دایكان بكەن تاوەكو شیری دایك بدەن بە كۆرپەكانیان و بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە كە هیچ جۆرە شیرێك یان تەواوكەری خۆراكی لە نەخۆشخانەكانی لەدایكبوون و بنكە تەندروستییەكان و سەنتەرەكانی كوتانی منداڵان بدرێت بە هاووڵاتییان.
هەر لەو رێنماییانەشدا هاتووە، "بوونی (مروج)ی كۆمپانیاكان لە نەخۆشخانەكانی حكومی و ناحكومی، سەنتەرەكانی كوتانی منداڵان و هەر داودەزگایەكی تەندروستی، ریكڵامكردن بۆ شیر یان تەواوكەری خۆراكی بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە و هەر پزیشكیك یان كارمەندێكی تەندروستی یان فەرمانبەرێك، ریكڵام بۆ هەر كۆمپانیایەك بكات، رێكاری یاسایی تووندی بەرانبەر دەکرێت بە سزادان و گواستنەوەی لەو شوێنە".
هەر لەو رێنماییانەدا هاتووە، "بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە شیر و تەواوكەری خۆراكی منداڵان لە كافتریای نەخۆشخانەكان بفرۆشرێت و ریكلام بۆ هەر كۆمپانیایەك بكرێت، لەكاتی سەرپێچیدا جگە لە رێكاری یاسایی كۆتایی بە گرێبەستەكەی دەهێنرێت".

بابەتە پەیوەندیدارەکان