پاش شکستەکەی، ئەگەری رۆشتنی پێپ گواردیۆلا

11:21 - 2024-04-20
وەرزش
38 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی پێپ گواردیۆلا لە یاریەکیاندا لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر ریال مەدرید شکستی هێنا، دەنگۆی وازهێنانی لە میدیا ئەوروپیەکان بڵاودەبێتەوە.

 پێگەی ریلیڤۆ رایگەیاندووە کە ئیدارەی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی گومانی ئەوە دەکەن پێپ گواردوێلای ئیسپانی و راهێنەری یانەکە، لە هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، هەر بۆیە لە ئێستاوە ئیدارەی یانەکە خۆیان بۆ قۆناغی پاش  گواردیۆلا  ئامادە دەکەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ێپ گواردیۆلا لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی توانیویەتی ببێتە براوەی پێنج خولی نایابی ئینگلتەرا و جارێکیش بووەتە براوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و جامی جیهانی یانەکان و سوپەری ئەوروپا و چەندین نازناوی دیکەشی بەدەستهێناوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان