بەڕێز د. ئەحمەد ئەنوەر عوسمان، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی كوردستان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (رقیە عەلی عوسمان شێخانی) دایکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان، کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموو لایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان