ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت کە سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی پێی راگەیاندووە کە دەبێت دابەشکردنی مووچە لە رێگەی بانکە حکومیەکانەوە بێت.
د.موسەنا ئەمین ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند جاسم محەمەد عەبود سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رایگەیاندوە، ئەو بابەتە لە بریارەكەدا بەروونی باسكراوە پێویستە لە بانكە حكومییەكان بێت و دوای ئەوە ئاساییە لەهەر بانكێك مووچە وەربگرن.
لەبارەی سێ مووچەی كۆتایی ساڵی رابردووش سەرۆکی دادگایی فیدراڵی وتویەتی کە ئەو پرسە پەیوەندی بەوانەوە نییە