بارزانی، چ كتێبێكی كڕی؟

09:43 - 2024-04-21
کوردستان
449 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی (پ.د.ك) لە پێشانگاكەی شاری هەولێر، ژمارەیەك كتێبی كڕی، یەكێك لەو كتێبانە بەرهەمی نووسەرێكی ناسراوی عیراقییە.
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەمیانەی كردنەوە و بەسەركردنەوەی بەش و گۆشە جیاجیاكانی پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێبدا لە شاری هەولێر، چاوی دەچێتە سەر ژمارەیەك كتێب و هەڵیاندەبژێرێت كە یەكێك لەو كتێبانە پەیوەندییان بە رووداوێكی گەورەی مێژووی عیراقەوە هەیە كە شۆڕشی 14ی تەمموزی ساڵی 1958ە. بەپێی زانیاریی كوردستانی نوێ، بارزانی كتێبی (من زوایا الذاكرة، علی هامش ثورة 14 تموز عام 1958)ی نووسەر و ئەكادیمیستی عیراقی (د.تاریق یوسف ئیسماعیل)‌ی ناسراو بە (أبو شیرین) كڕیوە كە ئەكادیمیستێكی عیراقی بەناوبانگە و بەوە ناسراوە كە گیانی عیراقیبوونی لە ئاستی گەورەدایە و چەپێكی نیشتمانپەروەرە و ئاگاداری بەشێكی گرنگی رووداوەكانی ئەو شۆڕشەیە.

#پارتی دیموکراتی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان