ناردنی كۆچەران لە بەریتانیا بۆ رواندا دەستیپێكرد

09:44 - 2024-04-23
جیهان
62 جار خوێندراوەتەوە

 ئەمڕۆ پەرلەمانی بەریتانیا لەبارەی یاسایەك بۆ ناردنی كۆچەران بۆ رواندا دەنگ دەدات، ریشی سوناك سەرۆك وەزیرانی بەریتانیاش دەڵێت، لەماوەی 10 بۆ 12 هەفتەی داهاتوودا یەكەم كاروانی كۆچەران دەنێردرێنە رواندا.
دوای پەرلەمان، ئەنجومەنی پیرانی بەریتانیا دوایین بڕیاری خۆی لەبارەی پڕۆژە یاساكە دەدات، دوای دەركردنی بڕیارەكە، حكومەتی بەریتانیا دەست بە رێكارەكان دەكات بۆ ناردنی كۆچەران بۆ  رواندا.
ریشی سوناك دەڵێت، 2200 ناوەندیان بۆ كۆچەران ئامادەكراوە، تاوەكو كەیسەكانیان یەكلایی دەبنەوە و جەختیش لە وەستاندنی كۆچەرانی نایاسایی دەكاتە كە بە بەلەم لە سنوورە ئاوییەكانەوە دەپەڕنەوە بەریتانیا

بابەتە پەیوەندیدارەکان