کوردستانی نوێ بڵاویان دەکاتەوە..

بەشێکی زۆری رێککەوتن و لێکگەیشتنەکانی نێوان عێراق و تورکیا

11:06 - 2024-04-23
عیراق
53 جار خوێندراوەتەوە
دیمەنێک لە ئیمزاکردنی رێکەوتنی نێوان سەرۆک وەزیرانی عیراق و سەرۆک کۆماری تورکیا

دوێنی مەراسیمی واژۆکردنی ژمارەیەک یاداشتی لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتن لە نێوان عێراق و تورکیادا لە بوار و کەرتە جیاجیاکاندا بەڕێوەچوو، کوردستانی نوێ بەشێکی گرنگیان بڵاو دەکاتەوە:
1) ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان حکومەتی کۆماری عێراق و کۆماری تورکیا.
2) یاداشتێکی ڕێککەوتنی چوارچێوە بۆ هاریکاری لە بواری ئاو لە نێوان حکومەتی کۆماری عێراق و کۆماری تورکیا.
3) یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، لەنێوان وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و ژێرخانی تورکیا.
4) یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی بازرگانی ئابوری (JETCO) لە نێوان وەزارەتی بازرگانی عێراق و تورکیا.
5) ڕێککەوتنێک بۆ هاندان و پاراستن و ئاڵوگۆڕی وەبەرهێنان لە نێوان دەسەڵاتی وەبەرهێنانی نیشتمانی و وەزارەتی پیشەسازی و تەکنەلۆجیای تورکیا.
6) یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان فیدراسیۆنی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق و ئەنجومەنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی دەرەوەی تورکیا.
7) یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ هاریکاری تەکنیکی و زانستی و ئابووری لە بواری کارگە بچووک و مامناوەندەکان، لە نێوان وەزارەتی پیشەسازی و وەزارەتی پیشەسازی و تەکنەلۆجیای تورکیا.
8) یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە بواری مەشقی سەربازی، لە نێوان وەزارەتی بەرگری عێراق و تورکیا.
9) یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەسەر ڕاهێنان و هاوکاری لە بواری تەندروستی سەربازی، لە نێوان وەزارەتی بەرگری عێراق و تورکیا.
10) یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ هاریکاری ستراتیژی نێوان دەسەڵاتی پیشەسازیی سەربازی و ئەمینداریەتی پیشەسازی بەرگری تورکیا.
11) یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ هاریکاری ئەمنی نێوان وەزارەتەکانی ناوخۆی عێراق و تورکیا.
12) یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان پەیمانگای خزمەتگوزاری دەرەوە و پەیمانگای توێژینەوەی ستراتیژی تورکیا، و لە نێوان وەزارەتەکانی دەرەوەی عێراق و تورکیا.
13) یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ هاریکاری لە بواری لاوان و وەرزش، لە نێوان وەزارەتی لاوان و وەرزشی عێراق و تورکیا.
14) یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ هاریکاری لە بواری تەندروستی و زانستە پزیشکییەکان، لە نێوان وەزارەتی تەندروستی عێراق و تورکیا.
15) پلانی گروپی کاری کشتوکاڵی بۆ ماوەی 2024-2025، لە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و تورکیا.
16) یاداشتی لێکتێگەیشتن لەسەر توێژینەوەی زانستی و تەکنەلۆژی، لە نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی و تەکنەلۆژی تورکیا.
17) یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ هاریکاری لە بواری پەروەردەدا، لە نێوان وەزارەتی پەروەردەی عێراق و تورکیا.
18) یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە بواری هاریکاری گەشتیاری، لە نێوان وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و دێرینەکان و وەزارەتی گەشتوگوزاری تورکیا.
19) یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە بواری دامەزراندن و ئاسایشی کۆمەڵایەتی، لە نێوان وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق و تورکیا.
20) یاداشتێکی لێکتێگەیشتن له بواری کاروباری کۆمەڵایەتی و خێزانی، له نێوان وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی خێزان و خزمەتگوزاری تورکیا.
21) یاداشتی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە بەڵگەنامەو ئەرشیفی حکومەت، لە نێوان وەزارەتی ڕۆشنبیری و ئەرشیفی حکومەتی تورکیا.
22) یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە بواری ئاسایشی بەرهەم و بەربەستە تەکنیکیەکانی بەردەم بازرگانی، لە نێوان وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتی بازرگانی تورکیا.
23) یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە کاروباری ئایینی لە نێوان فەرمانگەی ئەوقافی سوننەو سەرۆکایەتیی تورکیا بۆ کاروباری ئایینی.
24) یاداشتێکی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە هاریکاری لە بواری ڕاهێنانی دادوەری بۆ خوێندکاران و دادوەران و یاریدەدەر و داواکاری گشتی، لە نێوان پەیمانگای دادوەری عێراق و ئەکادیمیای دادپەروەری تورکیا.
25) یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری کارەبا، لە نێوان وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا.
26) یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە بواری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی نێوان دەسەڵاتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان و سەرۆکایەتیی پەیوەندییەکانی تورکیا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان