فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان لە عیراق رایگەیاند، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری سەربازی و بە ھاوکاری و ھەماھەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان، لە چیای حەمرین لە سنووری پارێزگای دیالە ئۆپراسیۆنێک دژ بە داعش لەو سنورە ئەنجامدراوە، بەھۆیەوە ژمارەیەک تیرۆریست کوژراون.
راشیگەیاندووە، بەردەوام دەبن لە رووبەڕوبوونەوەی تیرۆریستان و پاککردنەوەی ناوچەکە لە پاشماوەکانی داعش.
بەشێک لە میدیاکانی عیراقیش لەسەر ئەو ئۆپراسیۆنە رایانگەیاندووە، بەھۆیەوە 11 تیرۆریستی داعش کوژراون.