زیاتر لە 5 میۆن منداڵ لە عیراق و هەرێم کوتراون

07:50 - 2024-04-23
کوردستان
47 جار خوێندراوەتەوە




هەڵمەتی کوتانی منداڵان دژی نەخۆشی سورێژە لە عیراق و هەرێم بەردەوامە و  تا ئیستا 5 ملیۆن و 400 هەزار منداڵ کوتراون.


د. سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایگەیاند، پاش ئەوەی  هەڵمەتی نیشتمانی كوتان دژی نەخۆشی سورێژە لەناو منداڵان لە باخچەكان و خوێندنگەكان دەستی پێكرد ،  تا ئیستا 5 ملیۆن و 400 هەزار منداڵ کوتراون"


 وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتوشیەتی " هەڵمەتەکە تا پێنج شەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و رێژەی کوتان دەگاتە   زیاتر لە 7 ملیۆن منداڵ.

بابەتە پەیوەندیدارەکان