ئەندامێکی لیژنەی دارایی: پرسی مووچە یەکلابۆتەوە و پێویست بە بەدواداچوون ناکات

09:48 - 2024-04-23
کوردستان
60 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، كێشەی مووچە یەكلابۆتەوە و تا ئەو كاتەی مووچە بە بانكی دەكرێت بە شێوەی كاش دەنێردرێت.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  رایگەیاندووە کە دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عیراق كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر بووە و پێویست بە  بەدواداچوون بۆ لیستی مووچەخۆرانی هەرێم ناكات، تا ئەو كاتەی مووچە بە بانكی دەكرێت بە شێوەی كاش دەنێردرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتیشی، "حكومەتی عیراق سوورە لەسەر بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە، پێویستە رێوشوێنەكانی بە بانكیكردن دەستپێبكات تاوەكو بەو بیانووەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رانەگیرێت".

بابەتە پەیوەندیدارەکان