داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی، لە رۆژی 27ی نیسان تا 3ی ئایار بڕی 26 ملیار و 20 ملیۆن و 407 هەزار و 307 دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە، هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 26 ملیار و 20 ملیۆن و 407 هەزار و 307 دینار بووە، كە سەدا 93ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و سەدا حەوتی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.
رۆژی 15ی كانونی یەكەمی 2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.
ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە سایتی شەفافییەتەوە بزانیت.