ئەڵمانیا: روسیا هەوڵی هاککردنی هەژماری سۆسیال دیموکرات دەدات

06:27 - 2024-05-04
جیهان
108 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، گرووپێکی هاککەری سەر بە دەزگای هەواڵگری روسیا، تۆمەتبار دەکات بەوەی هەوڵی هاککردنی ئیمێڵ و هەژمارەکانی حزبی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیایان داوە.
لەو بارەیەوە کریستین ڤاگنەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، رایگەیاند: وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی، باڵیۆزی روسیایان لە ئەڵمانیا بۆ ئەو مەبەستە بانگهێشت کردووە.
هاوکات ئانالینا بیربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، راگەیاند: هێرشەکان لەسەرەتای ساڵی 2023 کراون و ئێستا دەرکەوتووە سەرچاوەی ئەو هێرشانە لە روسیاوە بووە. هەروەها ئەو گرووپەشی هەوڵی هاککردنی هەژمارەکانی سۆسیال دیموکراتیان داوە، گرووپێکی سەر بە دەزگا هەواڵگرییەکان.
هاوکات حکومەتی ئەڵمانیا، ئەو هێرشانە بە مەترسی بۆ سەر سەرەوەری ئەڵمانیا و رەوتی دیموکراسی و ئاسایشی وڵاتەکەی لێکدەداتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان