ئەبوبەكر كاروانی بۆ كوردستانی نوێ:

ئەوەی لە بەغدا دەستی نەكەوتووە، توركیا دەیەوێت لە هەولێر دەستی بكەوێت

09:26 - 2024-05-05
کوردستان
682 جار خوێندراوەتەوە

لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، ئەبوبەكر كاروانی نووسەر و سیاسەتمەدار، دەڵێت: دەستكەوتەكانی سەردانەكەی سەرۆكی توركیا و وەفدی یاوەری بۆ عیراق و هەولێر، لە چوارچێوەی ستراتیژ و بەرژەوەندییەكانیاندایە.
ئەبوبەكر كاروانی، پێیڕاگەیاندین: «عیراق بە دەست جۆرەها كێشەوە دەناڵێنێت، خاوەن سەروەری و بڕیاری سیاسیی تەواوی خۆی نییە. جگەلەوەش بەكردەوە زیاد لە عیراقێكمان هەیە، عیراقی حكومەت و سەرۆك وەزیران و عیراقی گروپە چەكدارەكان». وتیشی: «توركیا، واقیعەكە جوان دەزانێت و لای شاراوە نییە». بۆیە پێموانییە لە ئاستێكی گەورەدا گرەو لەسەر دەقە ئیمزاكراوەكان بكەن.
ئەبوبەكر كاروانی، لەبارەی سەردانەكەی ئەردۆغان بۆ هەرێم دەڵێت: هاتنی توركیا و وەفدەكانی بۆ هەولێر لەچوارچێوەی ستراتیژ و بەرژەوەندییەكانی خۆیاندایە، ئەوەی كە ویستوویانە و لە عیراق دەستیان نەكەوتووە، دێنە هەولێر و دەیانەوێت بەشێكیان دەستبكەوێت، ئەمە جگەلەوەی پارتی بۆ بەشداریكردنێكی زیاتر لە ئۆپەراسیۆنە چاوەڕوانكراوەكەی سوپاكەیدا، هاندەدات.

#توركیا

بابەتە پەیوەندیدارەکان