لە ئێران خولی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت

11:48 - 2024-05-10
جیهان
346 جار خوێندراوەتەوە

هەڵبژاردنەکە بۆ یەكلاكردنەوەی چارەنووسی 45 كورسی پەرلەمانە، لە رۆژهەڵاتی كوردستانیش بەشداری هەڵبژاردنەکە دەکرێت
دوابەدوای دەنگدان، علی خامنەیی رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگەیاند، گرنگی هەڵبژاردنی خولی دووەم لە خولی یەكەم كەمتر نییەداواشی لە خەڵكی وڵاتەكەشی كرد بە بەشداریكردن لە هەڵبژاردندا ئەنجومەنەكە تەواو بكەن.
هەڵبژاردن لە 22 بازن و لە 15 پارێزگا بەڕێوەدەچێت، چارەنووسی 45 کورسیەکەی دیکە یەکلایی دەبێتەوە. 
لە خولی یەکەمی کە لە 10-03-2024 بەڕێوەچوو، لە کۆی 290 کورسیی پەرلەمان چارەنووسی 245 کورسی یەکلایی ببووەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان