دۆسێی ئەمجارە، تایبەت بە سیناریۆیەكی نوێی سینەماكار و میدیاكاری دێرین عەباس عەبدولڕەزاق، كە سیناریۆكە گونجاوە بۆ كورتە فیلم و چەندین وێنەی واقیعی رۆژگارە سەختەكانی كوردستان لەخۆدەگرێت و نووسەر بە شێوەیەكی هونەریانە كردوویەتی بە سیناریۆیەكی ئامادەكراو.
عەباس عەبدولڕەزاق
پێشكەشە بە هاوڕێی پێشمەرگە ناسر رەزازی
دیمەنی 1: رۆژ – ژوورەوە – ماڵی سامان
لە بەرگی گۆڤاری بەیان (زوم ئاوت) چەند وێنەیەكی سامان لە كاتی كۆنسێرتەكەی بڵاوكراوەتەوە جەماوەرەكەی دەردەكەوێت بە مانشێتێكی گەورە نووسراوە (كۆنسێرتی هونەرمەند سامان) لە وێنەی جەماوەرەكە شیلان دەركەوتووە بە شێوەیەكی سەرنجڕاكێش هەڵئپەڕێت... تەركیزی سامان لەسەر وێنەكەی شیلان (دیزۆڵفی) دەموچاوی سامان لە كاتی كۆنسێرتەكە و شیلان كاتێ سەرنجیڕادەكێشێ بۆ لای خۆی.
سامان
دەنگی سامان / ئەو كچە كێیە. بۆچی وا سەرنجی راكێشام...،
دەنگی كاتی كۆنسێرتەكە (میكس) دەبێ. سامان بە ژوورەكەدا دەگەڕێت، دەنگی تەلەفۆنەكە دێت دەنگەكانی كە (فید) دەبێت دەنگی تەلەفۆنەكە زاڵ دەبێت...
سامان / بەڵێ فەرموون
ئاسۆ / سامان چۆنی باشی
سامان / ئاسۆ تۆیت... لەكوێیت... سەیری گۆڤاری بەیانیت كردووە.
ئاسۆ / بۆیە تەلەفۆنم بۆ كردویت... ریپۆرتاژێكی جوانیان لەسەر كۆنسێرتەكە نووسیوە
سامان / بینیم
ئاسۆ / زۆربەی دەزگاكانی راگەیاندن بەجوانی كارەكانیان هەڵسەنگاندووە
سامان / گوێ بگرە ئاسۆ، واز لەوە بێنە.
ئەو وێنەیەی سەر بەرگی گۆڤاری بەیانت بینیوە؟ تۆ نازانی ئەو كچە كێیە؟
ئاسۆ / كام كچ دەڵێیت؟
سامان / ئەوەی بەتەنیا هەڵئەپەڕێت.
ئاسۆ / جا من لە كوێ بزانم.
سامان / وەك برایەك بزانە ئەیدۆزیتەوە.
ئاسۆ / جا هەر ئەوەمان ماوە. باشە.
قسەكانیان (فید ئین دەبێت) بەردەوام دەبن لە قسەكردن كامێرا زووم ئاوت دەبێت لەسەر سامان.
Cut
(لەكاتی قسەكردنیان هەردوو دیوی تەلەفۆنەكە دەردەكەوێت، واتە سامان و ئاسۆ)
دیمەنی 2 : كۆمەڵێك گەنج لەكاتی كۆبوونەوەی حزبی و شیلان لەگەڵیان دانیشتوە،
شیلان / لە كاتی هەڵواسینی پۆستەرەكان ئەو دوانە لەسەر كۆڵانەكە دەركەوتن.
منیش رامكرد ئەوان بەدوامدا بوون خۆم كرد بە ناو كۆنسێرتەكە، چیبكەم.
رزگار/ بڵاوكردنەوەی ئەو وێنەیە مەترسی هەیە، لەوانەیە سەرنجیانڕاكێشی و بتناسنەوە یان كەسێك لەكاتی راكردنەكەت بینیوی.
شیلان / چیبكەم ئەوكات چارەیەكم نەبوو جگە لەوەی هەڵپەڕم شوبهە لە خۆم دوور خەمەوە.
بایز/ بێگومان ئازایەتییە لە كاتێكی وا بتوانی دەرباز بیت، ئالێرەدا پێویستە وریا بیت بۆ ئەوەی نەكەویتە دەستیان.
شیلان / خەمتان نەبێت، من ئاگادار دەبم
شیلان بیرئەكاتەوە و ov (سەیرە... سامان چۆن وا دیقەتی ئەدام... بە شێوەیەكی سەیر چاوی بڕیبوە چاوم... منیش هەستم پێ دەكرد.
شاهۆ / شیلان وانییە
شیلان / ها... چی
شاهۆ / بۆ كوێ... خەمت نەبێ گەر زۆر ترست هەیە وەرە بۆ ماڵی ئێمە و چەند رۆژێك لەگەڵ ژیانی خوشكم بە، تا دڵنیا دەبیت
شیلان / نا... من ترسم نییە... خەمتان نەبێت
ئەرسەلان / ویستم ئەوە بڵێم یەكێك وەك سامان گەر بتوانین لە خۆمان نزیكی بكەینەوە لە رێكخستنەكانمان زۆر زەرورە
رزگار / من بڕوا ناكەم ئەو جۆرە كەسانە سودیان هەبێت
ئەرسەلان / بە پێچەوانەوە. گەر ئەو كەسانە لە ریزەكانی رێكخستن كار بكەن سوودیان زۆر دەبێت كاری چاكیان پێدەكرێت
پایز / پێموایە زۆر حەزەر بین.
شیلان / منیش پێموایە كەسانی وەك سامان گرنگە لەگەڵمان بێت.
شاهۆ / گەر وایە تۆ دەتوانی لێی نزیك بیتەوە بەتایبەتی وێنەی تۆ لە كۆنسێرتەكەی بڵاو بۆتەوە
كۆبوونەوەكە بەردەوام دەبێ موزیك وردە وردە دەبیسترێت
شیلان / بۆ من ؟
ئەرسەلان / چیە شیلان... كێشەت هەیە
شیلان / هیچ... هیچ نیە...
Cut
دیمەنی 3 : خەڵوەتگەی پیری
سامان لە هەمان حاڵەتی هستریایی دایە... دكتۆرەكان شڵەژاون.
ئەمپولێكی لێدەدەن
دكتۆر / ئێستا ئارام دەبێتەوە،
سامان چاوەكانی دەكاتەوە بە سۆزێكەوە سەیری سەرەوە دەكات وردە وردە هێمن دەبێتەوە
سامان (ov) / شیلان گیان... بۆچی تۆ بەجێم دێڵیت، من ناتوانم بە بێ تۆ
هەناسە هەڵمژم وەرە تەنیا مەبە... وا هەست دەكەم لەگەڵ تۆدا دەریایەكم بێسنوور و بێ سەروبن قووڵ و پڕ لە خۆشەویستی (دەگری و دەكوڕوزێتەوە) ئێستا سەیرم كە خاڵێكی بچووكی نێو گێژاوی ئەو دەریایەم،، تا لێم دوور ئەكەویتەوە بچووكتر دەبمەوە وەرە ئەرواحەكەم وەرە من بێ تۆ نامەوێت بژیم.
لەگەڵ گریاندا خەوی لێ دەكەوێت... پانۆرامایەك بۆ دەم و چاوی دانیشتوانی ناو خەڵوەتگەكە دەگرین بۆی.
Cut
دیمەنی دەرەوە، لە بازاڕ، رۆژ
شیلان بە خێرایی دەڕوات تا دەگاتە كابینەی تەلەفۆنێك رائەوەستێ و ئەڕواتە ژووری تەلەفۆنەكە، ژمارەیەك وەردەگرێت، دەنگی تەلەفۆنەكە جەڕەس لێ ئەدات دەنگێك لە ناو تەلەفۆنەكەوە،
دەنگەكە / بەڵێ فەرموون
شیلان / ئەلۆ، بێ زەحمەت كاك سامان
دەنگەكە / دەقەیەك چاوەڕوان بە ئێستا
دەرەوەی كابینەكە خەڵكی هاتوچۆیانە ئۆتۆمبێل هاتوچۆ دەكات. فرێمەكە ئەبێتە دوو بەشەوە سامان و شیلان تێیدا دەردەكەون.
سامان / بەڵێ فەرموون
شیلان / چۆنی كاك سامان
سامان / بژیت زۆر سوپاس (بە سەرسووڕمانەوە)
شیلان / ئەوەی ڕاستی بێت ماوەیەكە ئەمەوێت پەیوەندیتان پێوە بكەم، نەموێرا ویستم گلەییتان لێبكەم،
سامان / بۆچی، جەنابتان؟
شیلان / من ئەو كچەم كە وێنەكەم لە گۆڤارەكە بڵاو كردۆتەوە
سامان / جارێ من بڵاوم نەكردۆتەوە بەڵام زۆرم پێ خۆش بوو، تۆ ناوت چییە؟
شیلان / من دەمەوێت بتان بینم، وابزانم وێنەكەم جوان گیراوە و لە بەرگی گۆڤاری بەیان بڵاوكرایەوە، بوەتە كێشە بۆم
سامان / راوەستە منیش ماوەیەكە دەگەڕێم دەمەوێ بتبینم ناوت چییە
شیلان / بۆ وێنەی من، یان بۆ من
سامان / ئاگات لێ بوو لە كاتی كۆنسێرتەكەوە من من من
شیلان / باشە چۆن بتوانم بتبینم
دەرەوە دەنگەكەیان (فید) دەبێت، بەردەوامن لە قسەكردن، دەرەوە شیلان تەلەفۆنەكە دادەنێت دێتە دەرەوە كامێرا بەدوایدا دەڕوات بە كۆڵانەكاندا تێدەپەڕێت، دەموچاوی شیلان جۆرێك لە سۆزی پێوە دیارە
Cut
دیمەنی شەو،، شیلان لە ژوورەكەی خۆی...
كامێرا لەناو ڕەنگێكی شین مەیلەو پیرۆزەیی – لۆكیشنی ژوورەكەی شیلان دەكات (كۆمەڵێك كتێب و بڵاوكراوەی ئەوكاتەی كۆمەڵەی و ی. ن. ك گۆڤارەكانی شاخ، لەسەرەوە).. ڕۆمانی نینا لە وەرگێڕانی حەمە كەریم عارف دانراوە كامێراكە وردە وردە لە دەموچاوی شیلان نزیك دەبێتەوە،، شیلان بیر دەكاتەوە، كاتەكانی ناو كۆنسێرتەكە، ئەمنەكان بەدوایدان دەیانەوێ بیگرن،
شیلان / ov تؤ بڵێیت سامان ڕاست بكات... نازانم بۆچی منیش بەهەمان شێوە،كاتێ پێیان وتم خۆتی لێ نزیك بكەوە زۆرم پێخۆش بوو.
سامان / ov بەڵێ لەو ڕۆژەوەی لە گۆڤارەكە نە نە لەكاتی كۆنسێرتەكەوە،
شیلان / هەست دەكەم قەدەری ئێمە بەیەكەوە بێ گەر لەسەر داوای رێكخستن نەبوایە هەرگیز پەیوەندیم پێوە نەدەكرد،،، كەی وایە لەو رۆژەوە یەك چركەش نەمتوانیوە فەرامۆشی بكەم، هەمیشە لەبەر چاومدایە، هەر بیری لێدەكەمەوە
سامان / ov راوەستە تۆ ناوت چییە، منیش ماوەیەكە ئەگەڕێم بۆت
شیلان / زۆر سەیرە بۆچی وا زوو داوای یەكتر ببین، نازانم بۆچی ئەم خۆشەویستیە و ژیانی رێكخستن خۆم وا بە ئاسانی تێكەڵ كردووە،
دیمەنی دەرەوە، سەرچنار، یان شوێنێكی گەشتیاری
كامێرا پانۆڕامای جوانی شوێنەكە (تیلیت دان) بۆ خوارەوە، سامان و شیلان پیاسە دەكەن و قسە دەكەن.
سامان / ئەزانی لە بارەی وێنەكەوە دەڵێیت گوناهی من نییە، بەڵام من بۆ ئەوەش نەهاتووم پاساو بێنمەوە، دەمەوێت پێت بڵێم یەكەم جار تۆم بینی تا چەند شەو و ڕۆژ خەو نەچۆتە چاوم،، تەنیا بیر لە تۆ دەكەمەوە
شیلان / تكایە.... من.... نەهاتووم
سامان / تكایە تۆ، تۆ وەك قەدەری منی، ئەگینا ئەو هەمووەی لە كۆنسێرتەكە بوو بۆ سەرنجیان رانەكێشام جگە لە تۆ..
شیلان / سوتفەیە، تێپەڕی
سامان / نەخێر قەدەرمانە لەوێ یەكمان گرتەوە
شیلان / چی؟؟؟
شیلان سامان بەجێ دەهێڵێ. بێدەنگییەك ئەو شوێنە دادەگرێت. شیلان دەڕوات و حەپەساوە زۆری پێخۆشە، سامان تێڕاماوە هەست بە ئاسودەییەك دەكات، شیلان نەختێ دوور دەكەوێتەوە. ئاوڕێك ئەداتەوە لە چاوی شیلان سامان لە شوێنی خۆی ڕاوەستاوە تێڕاماوە سەیری چاوانی شیلان دەكات، پڕبەدڵ پێی خۆشە بگەڕێتەوە، شیلان بە سۆزێك سەیری سامان دەكات، موزیك بەرز دەبێتەوە كۆمەڵێك كۆتر دەفڕن، شیلان دەگەڕێتەوە بۆ لای سامان، پێكەوە دەڕۆن، گۆرانییەك زاڵ دەبێت.
Cut
دیمەنی كلیپ بۆ یەكێك لە گۆرانییەكانی سامان دەكرێت
Fed in
دیمەنی ژوورەوە خەڵوەتگەی پیری...
(سەعاتێكی دیواری) دەنگی كاتژمێرەكە بێدەنگیەكەی پڕ كردوە (چك... چك) دەقە ژمێرەكە دەڕوات دەنگەكەی دەنگ ئەداتەوە، كامێرا (تیلت داون) بۆ سەر سامان. دەنگی گۆرانیەكە موزیك كۆتای لەگەڵ دەركەوتنی پۆرترێتی سامان كۆتایی پێدێت،، سامان بە ئاستەم چاوەكانی دەكاتەوە، كەس لە دەورییەوە نەماوە، بیری لێ ئەكاتەوە
Cut
دیمەنی ژوورەوە، شیلان و شاهۆ لە ژورێكدا كۆمەڵێك بەیان نامە لە پشتیانەوە
ڕۆنێكی چاپ كردن، تایپێك و كۆمەڵێك پەڕە و نامیلكەیان لەبەر دەستایە.
شاهۆ / نازانم ئەرسەلان بۆچی دواكەوت
شیلان / خەمت نەبێت ئێستا دەگات
شاهۆ / هەندێ ڕێنمایی لە سەركردایەتیەوە هاتووە، ڕێنمایی تێدایە ئەو وەریدەگرێت
شاهۆ هەڵدەستێ لە پەنجەرەكەوە سەیری دەرەوە دەكات بێ ئومێدی پێوە دیارە
شاهۆ / گوێبگرە شیلان گەر ئەرسەلان 15 دەقەی تر نەهاتەوە شتەكان كۆدەکەینەوە و ئێرە بەجێ دێڵین.
شیلان / باشە وائەكەین بەڵام پێم ناڵێیت بۆچی وا ترساوی
شاهۆ / نەترساوم، بەڕاستی با پێت بڵێم ڕزگار عەلاگەیەكی بڵاوكراوە و فیشەكی لەناو پاسێك بەجێ هێشتووە هەویەكەی خۆیشی تێدایە
شیلان / چی ؟؟؟؟
شاهۆ / بەڵێ بۆیە زۆر قەلەقم
لەدەرگا ئەدرێت، شاهۆ لە پەنجەرەكەوە سەیر ئەكات ئەرسەلان دەبینێ،،، بەڕاكردن دەڕوات لە چاوی شیلان ئەرسەلان دەبینێت. دێنە ژوورەوە
ئەرسەلان / ئەم كاتەت باش چۆنی شیلان
شاهۆ / بۆچی وا دواكەوتی
ئەرسەلان / وەزع زۆر باش نییە نازانم چییە
شیلان / بۆچی چی روویداوە
شاهۆ / پێم نەوتی... بەڵام نازانم نامەكانت هێناوە
ئەرسەلان / بەڵێ
نامەكان دەكەنەوە و دەیخوێننەوە
بۆ هاوڕێیانی شانەی سەرەكی راپۆرتەكەمان پێگەیشت، بۆ ئەو كارەی كردووتانە و دەربارەی هونەرمەند سامان زۆمان پێ باشە. با هاوڕێ شیلان بەردەوام بێت و پاشان ئیش و كاری پێ راسپێرن. دەمانەوێت خۆتان ئامادە بكەن، پێ ئەچێ رژیمی داگیركەر شەڕێك بە ئێران بفرۆشێت دڵنیاین لەو شەڕە بە سەلامەتی دەرناچێ بۆیە ئێوە رێكخستنەكانتان ئامادە بكەن و خۆتان ساز بكەن بۆ ئەوەی لە كاتی پێویست دەست بەكار بن و چاوەڕوانی ڕێنماییەكانی ئێمە بن.
كامێرا لەسەر دەموچاوی شیلان، بیر دەكاتەوە، بە (ov) لەگەڵ سامان قسە دەكات
شیلان / تۆ چ قەدەرێكی... بۆچی دەبێ وابێت
دیمەن سامان / من لە خۆشەویستی تۆدا دەژیم، كە تۆ حەز ناكەی گۆرانی بۆ كەس بڵێم
باشە نایڵێم... من تەنیا پێویستیم بە یەك هەوادارە ئەویش تۆیت بۆیە تەنها گۆرانی بۆ تۆ دەڵێم... من هەست دەكەم شتێك هەبێت لە منت شاردبێتەوە
شیلان / نا هیچ شتێكی شاراوە نییە... واهەست دەكەم ڕۆحم و هەناسەم لای تۆ بێت، تۆ قەدەرێكی شاراوەی منی.
سامان / شیلان گیان نەكەی ڕۆژێ لە ڕۆژان لێم بێزار بیت،، ئەبێ بزانی ئەو ساتە مەرگەساتە، سەیری ئەو گوڵە و جوانی سروشت بكە، بڕوانە ژیان چەندە ئومێد و خۆشەویستی تێدایە، من واهەست دەكەم دڵم دەفڕێت،
شیلان / من ناتوانم لەنێو فڕینی خورپەكانی دڵم ئارەزویەك لە ژیانمدا لە باوەش بگرم، دەترسم، زۆر دەترسم قورسایی ژیان ئەم خۆشەویستیەمان لێ بسێنێ
سامان / نابێ شتی وا ڕوو بدات، من قەت ڕێگا نادەم (ئەم دیالۆگانەی نێوان سامان
و شیلانov دەبێت و گرتەكان لەنێوان) m دەبێت لەكاتە رۆمانسیەكان دەبێ بە كڵۆز)
شیلان / سامان گیان دەكرێت ڕاستیەك پێ بڵێم هەرچەند زۆر دەترسم لێم زویر بیت وا هەست بكەیت من بەمەبەستەوە....
سامان / چ ڕاستیەك، كەسێكی تر هەیە لەژیانتا.
شیلان / نەخێر تكایە وا بیر مەكەرەوە با نەختێ لەدنیای رۆمانسی خۆمان دەرچین لەخودی ژیانمان بژین.
سامان / بۆچی من دڵنیام واقیعی لە واقیعی ژیاندا دەژیم، پێم بڵێ خۆشەویستی خودی ژیان نییە ؟
شیلان سەری لێ دەشێوێت نازانێ چۆن چۆنی باسی ئەو رووداوە بكات.
شیلان / مممم من مەبەستم ئەوە نیە، دەمەوێت باسی خۆم بكەم چۆن هاتمە نێو هۆڵی كۆنسێرتەكە بكەم.
سامان / تۆ وەك قەدەرێك لەمن نازڵ بوویت، تائێستا تاساوم هەست بەژیان دەكەم.
شیلان نەختێك دوور ئەكەوێتەوە
شیلان / تكایە گوێبگرە من گاڵتە ناكەم ڕێگامبە با بەوردی بۆت بیگێڕمەوە نامەوێ درۆت لەگەڵ بكەم من خۆشم دەوێیت.
Cut
دیمەنی ژورەوەی خەڵوەتگەی پیری...
سامان بەدەم ئازارەوە دەنگی كۆكەی پیاوێكی پیری ناو خەڵوەتگەكە، كامێرا بەناو هۆلی خەڵوەتگەكە دەگەڕێت دیمەنی جیاجیای پیرێك وڕێنە دەكات.
پیرێكی خەڵوەتگە / نا نا كوڕم وا مەكە بۆچی وادوورم دەخەیتەوە لە مناڵەكان من دەیانبینم گەزگەز باڵا دەكەم توخوا وامەكە خێرت ناگات با لەنەوەكانم جیا نەبمەوە.
سامان بەشێوەیەكی سەرنج ڕاكێش سەیری دەكات وردە وردە بەناو خەیاڵەكانی خۆیدا شۆر دەبێتەوە فرمێسكەكانی لەچاویدا جۆگە دەگرێت، دەیەوێت قسە بكات كامێرا (شاریۆ) وردە وردە لێی نزیك دەبێتەوە دەنگی سامان.
سامان / OV كچێ شیلان بۆ بەجێت هێشتم تۆ هەمیشە لەناخمدا دەژی، نە نە من ئەزانم چۆن تەعبیر لەناخی خۆم دەكەم، دڵم گوشراوە بۆ هیچ تروسكاییەكی تێدا نییە بۆ منت جێهێشتوە بۆ بۆ بۆ.....
دەنگی سامان هاوار دەكات لەپڕ بە (دیزۆلف) سامان لەژێر بارانێكی خۆر ڕائەكات هاوار دەكات
سامان/ ئەی بارانی بەلێزمە و خۆر بمشۆرەوە، جگە لە بۆنی خاك و شیلان هیچیتر لە مێشكمدا جێ مەهێڵە... ئەی بارانی ڕۆژانی ژیانم بمانگرەوە ئیتر پیویستمان بە ژیان نەماوە با لە ژێر خاك كرمەكان هیچ شوێنەوارێكمان نەهێڵنەوە، ئەی باران، سامان ڕائەكات لەپڕێكدا چاوەكانی شیلان دەبێت بە باکگراوندی، سامان سەرشێتانە ئاوەڕ ئەداتەوە بە چواردەوری خۆی ئەوەستێ چۆك دادەدات پۆرتریتی شیلان پێدەكەنێت، سامان دەگری و سەیری شیلان دەكات، گۆرانییەكی سامان دەنگەكە بەرز دەبێتەوە (كلیپی گۆرانییەكی و شیعرەكەی بگونجێت لەگەڵ دیمەنەكان یان فلاش باکی).
ديمەنى دەرەوە و سامان و شیلان پیاسە دەكەن
سامان بە بێدەنگی لە تەنیشتی شیلاندا دەڕوات
شیلان / نازانم بۆچی ڕێگام نادەی بۆت باس بكەم، پێم وتی من گاڵتە ناكەم تكایە رێگام بدە با بەوردی قسە بكەین نامەوێت درۆت لەگەڵ بكەم
سامان / باشە ناڕەحەت مەبە من گوێت لێ ئەگرم،، فەرموو
شیلان / نازانم چۆن قسە بكەم... من لە ڕیزەكانی ڕێكخستنی كۆمەڵەدا كار ئەكەم
سامان / كۆمەڵە... تۆ...
شیلان / تكایە گوێ بگرە... ئەو ڕۆژە كە هاتمە ناو كۆنسێرتەكەت لەدەست ئەمنەكان ڕامكردبوو. بە ناچاری بۆ ئەوەی شوبهە لە خۆم دوور خەمەوە دەبووایە وامبكردایە
سامان / بە بێدەنگی
شیلان / كاتێ وێنەكەم لە گۆڤارەكان بڵاو كرایەوە بریارم دابوو بە یەكجاری لێرە دوور كەومەوە
سامان / ئەی بۆچی وات نەكرد بۆچی پەیوەندیت بە منەوە كرد
شیلان / نە، بە دەستی خۆم نەبوو هەستم دەكرد دەبێ جارێكی تر بتبینم بۆیە تەلەفۆنم كرد نەمتوانی. لێت ناشارمەوە هەستم بە خۆشەویستییەك دەكرد
سامان / بەڵام ئێستا پێكەوەین
شیلان / سامان گیان گوێ بگرە، لە رێکخستن داوای ئەوەیان كردووە باسی ئەوەت لەگەڵدا بكەم كە لەگەڵمان كار بكەیت بۆیە حەزم كرد ئەو پێشەكییە بڵێم
سامان / تۆ خۆت دەزانی من ناتوانم كاری وابكەم... من هەمیشە
شیلان / تكایە... باسی هیچ مەكە، من ڕجات لێ ئەكەم
حیوار بەردەوام دەبێت...
دیمەنی رۆژ – ئیش و كاری رێکخستن – سامان لەگەڵیان كار ئەكات
شعاری سەر دیوارەكان دەنووسن
ڕۆژانی سەرقەبران،
كۆبوونەوەكانی ڕێکخستن
شەڕی عیراق و ئێران،
بەردەوامی شۆڕش
ڕێچكەیەك پێشمەرگە
دیمەنی دائیرەی ئەمنە سوورەكە، ژوورەوە
زابتێك دانیشتووە كۆمەڵێك ئەوراقی لەبەردەمدایە لەگەڵ وێنەی چەند كەسێك وێنەی سامان، شیلان
زابت / المترب................
سەیارەیەك پیكاب لە ئەمن دێتە دەرەوە، سەیارەیەك دەڕواتە ژوورەوە
دیمەنی دەرەوە لای ماڵی سامان
شاهۆ بەپەلە دێت و لە دەرگا دەدات. سامان بانگ ئەكاتە دەرەوە. بە شپرزەیی شتێكی پێ دەڵێت. سامان خۆی لەبەر ئەكات دێتە دەرەوە
شاهۆ / سامان ئێستا ئەڕۆینە ماڵێك لەوێ دەمێنینەوە و بۆ سبەی لە شار دەردەچین
سامان / ئەی شیلان ؟ ئەتوانم بیبینم ؟ (ئەشڵەژێت)
شاهۆ / نازانم، من تەنیا ئەوەم لەسەرە تۆ لە ناوشار ڕزگار بكەم. دەی خێراكە
دەڕۆن، ئەیباتە ئەو ماڵەوە.
دیمەنی ئەمنە سوورەكە
سەیارەیەكی پیكاب دێتە ژوورەوە كۆمەڵێك گەنجی كوڕ و كچ لێی دائەبەزن. شیلان لەناو ئەوانە. دەیانبەنە ژوورەوە. عەرزێك بۆ دائیرەی ئەمنە سوورەكە دەكات بەتایبەتی زیندانی ژنەكان، بە شێوەیەك چۆن شەوانە دەیانبەن بۆ تەعزیب. گەر بكرێت شێوەی تەعزیبەكەیش پیشان بدرێت. شیلان لەوانە بێت كە تەعزیب ئەدرێت و پرسیاری سامانی لێ ئەكرێت.
دیمەنی دەرەوە – شاخ
سامان لە مەقەڕی پێشمەرگەیە – جەولەیەكی پێشمەرگە و تەوزیع بوون
دیمەنی دەرەوە – كۆمەڵێك پێشمەرگە لە جەولەدان
سامان لە ناو پێشمەرگەكاندایە. دەگەنە ناو گوندەكە. تەوزیع دەبن. دواتر یەكەو بەتانیەك هەڵدەگرن و ڕوو لە مزگەوتەكە دەڕۆن. سامان نەختێ وەرەقەی پێیە... لە سوچێك دادەنیشێ و نامە دەنوسێ.
سامان / نامەكە:
شاهۆ گیان، من زۆر باشم و لە خەباتی سەختدام لەگەڵ ژیانی خۆم و
بیرەوەریەكانم، نازانم شیلان چۆنە و چی دەكات، ئایا هەواڵی ئەزانی؟
Cut
نامەكە بەدەست شاهۆوەیە، باقی نامەكە دەخوێنێتەوە:
گەر ئازاد كرابێ تكایە پێی بڵێ من چاوەڕوانیم، بێ ئەو ناتوانم بژیم
نامەكە بەدەست شیلانەوەیە:
نازانی چ حاڵێكم هەیە، تكایە دەڵێن بەربووە بەڵام ئەو هیچ هەواڵێكی نیە.
شیلان بەناو ژوورەكەدا دەڕوات، بیر ئەكاتەوە، ناڕەحەتە
شیلان / بۆچی ئەتەوێت بزانی ؟ خۆ من لە خۆشەویستی تۆ غافڵ نەبووم بەڵام نازانم بە چ ڕوویەكەوە ڕووت تێبكەم. گەر دەزانی لە ئەمنە سوورەكە چیان بەسەر هێنام... سامان گیان قێز لە خۆت دەكەیتەوە... بەڵام من دەسەڵاتم چییە
دیمەنی دەرەوە – شاهۆ و ئەرسەلان و شیلان بەیەكەوە پیاسە دەكەن
باسی ئەوە ئەكەن كە بە سامان بڵێن:
شاهۆ / تۆ بۆ نامەیەكی بۆ نانوسی ؟
شیلان / بڵێم چی ؟ من نە دەتوانم وازی لێ بێنم و نە دڵم دێت ڕاستیی پێ بڵێم
ئەرسەلان / بەڵام بەم شێوەیە نابێ، بڕوا بكە چەند جارێكە دەیەوێت مجازەفە بكات بێتە ناو شار... زۆر بێتاقەتە
شیلان / من ناتوانم، نە، ئێوە نازانن چی دەڵێن (شیلان دەگریێت)، باشە من نامەیەكی بۆ ئەنوسم بۆ ئەوەی بە یەكجارەكی لە بیری بچمەوە.
دیمەنی سلێمانی، ئەو كاتە ئێران قەسف دەكات
لە لای بەنزینخانەی عەقاری و مەعمەلی شەكرەكە و چەند شوێنێك خەڵكی شڵەژاون.
CUT
دیمەنی دەرەوە – شاخ
مەقەڕی پێشمەرگە، پێشمەرگەیەك دێتە سەرەوە بە دوای سامان دەگەڕێت.
پێشمەرگە / سامان، سامان
سامان / بەڵێ خولە چی یە
خولە/ نامەیەكت بۆ هاتوە لەشارەوە لەلای كاك برایم سایەقە دەڵێت با خۆی بێت.
سامان / نازانی هی كێیە.
خولە / بە خوا لەوە ئەچێ نهێنی بێت پێمان ناڵێ.
سامان بەپەلە خۆی ئەگۆڕێ
Cut
دیمەنی دەرەوەی گوند
ئیبراهیمی سایەق نامەیەكی نهێنی ئەداتە سامان
نامەكە / دەنگی شیلان
سامان گیان من پێم وایە گەر بە هەڵەدا نەڕۆیشتبم ئێستا پێشمەرگەیەكی ملتزم و خاوەن ئەزمونی، هیوادارم ئەوەی لەنێوانماندایە لە بیری بكەیت، خۆت ئەزانی ئەوسا ناچار بووم لەبەر خاتری ڕێكخستن مجامەلەت بكەم ئەویش خۆشەویستی نیە تكایە هیوای سەركەوتنت بۆ دەخوازم. هاوڕێت شیلان
سامان حەپەساوە، بێ تاقەتە، بڕوا ناكات.
لە گوند دوور ئەكەوێتەوە لەسەر كانیك دادەنیشێ بێ تاقەتە بڕوا ناكات.
سامان / بڕوا ناكەم، شیلان، كەواتە من گاڵتە جاڕی تۆ بووم.. نا.... نا....
دیمەنی دەرەوە
گۆڕانێكی سامان.
دیمەنی خەڵوەتگە
سامان ناڕەحەتە و بڕوا ناكات
چۆن دەبێ، بۆچی شیلان وای پێ كردم.
سامان/ من بڕوا ناكەم...نە.....نە شتێك ڕووی داوە دەبێ بزانم، بۆچی منت بەجێهێشت شیلان، شیلان، شیلان.
Cut
دیمەنی شەو ماڵی شیلان
بە تەنیا بیر دەكاتەوە، سامان لە بەرچاوی پێ دەڵێت
شیلان/ سامان گیان من خۆشم دەوێیت نەمەتوانی جگە لەم ڕێگایە ڕێگایەكی ترم نەبوو، من بۆچی واملێهاتووە، سامان بۆتە بەشێكی ژیانم، بەڵام بەچی دەچێت نە سامان و نە هیچ كەس بێت ڕازی نابێت.
شیلان دەگریت، لە ناو ئاوێنەكەی سەیری خۆی دەكات
شیلان / تۆ بڵێی دواڕۆژ خەڵكی بە چاوێكی سووك سەیرت نەكەن، تۆ بڵێیت تێبگەن لە پێناوی ئەم نیشتمانە گیان و ڕۆحمان فیدا ئەكەین
دیمەنی ناو خەڵوەتگە
سامان وەڵامێك دەڵێت،
سامان / دەمزانی شیلان قەت من فەرامۆش ناكات، ئەڵێم شاهۆ باشە ئێوە بۆ پێتان نەوتم؟
سامان ناڕەحەت و بێتاقەت دەگری پیرەكانی ناو خەڵوەتگە هەڵدەستن و سەیری دەكەن
دیمەنی دەرەوە – سامان و چەند پێشمەرگەیەك دانیشتون لە نێوان خۆیان مناقشە ئەكەن
پ 1 / من پێموایە ئەمجارەیان صدام ڕزگاری نابێت
پ 2 / چی ڕزگاری بێت ؟
سامان / گەر بڕۆینەوە و من زۆر.
دیمەنی خەڵكی لە دەرەوەن
ڕاپەڕین، پێشمەرگە دێن، لە دیكیۆمێنتەكانی خۆمان سود وەرگرین
سامان لە ناو شار شاهۆ دەبینێ
سامان / شاهۆ، شاهۆ
شاهۆ / سامان. چۆنی بە خێر بێیت
ئەرسەلان / شوكر گەڕایتەوە
سامان / ئێوە چۆنن... دەنگ و باسی شیلان ؟
شاهۆ و ئەرسەلان بێدەنگ دەبن
سامان / بۆچی بێدەنگ بوون ؟ قسە بكەن چی روویداوە...... نییە
شاهۆ / گوێ بگرە سامان با بڕۆین بۆ ماڵی خۆمان نانێك دەخۆین و قسە دەكەین
سامان / بۆچی پێم ناڵێن ؟
ئەرسەلان / دەباشە پێت دەڵێم
دیمەنی ژوورەوە – ماڵی شاهۆ
شاهۆ / ئەزانی سامان، شیلان تا دواهەناسەیش خۆشی دەویستی
سامان / چی ؟؟
ئەرسەلان / ئەو نامەی بۆ تۆی نوسیبوو، زۆرمان پێ وت نەینێرێت بەڵام سودی نەبوو
سامان / پێم بڵێن چی ڕوویداوە ؟
بۆی دەگێڕنەوە، بە بێ دەنگ، دواتر نامەیەك ئەدەنە سامان
نامەكە – دەنگی شیلان
ئەی خۆشەویسترین كەس، من ناتوانم بێ تۆ بژیم... بۆیە ناچار بووم ئەو خۆشەویستیە لەگەڵ خۆمدا بەرم. من ناچار بووم ئەو نامەیە بنوسم لەوانەیە دواتر شاهۆ و ئەرسەلان ژیانی من بگێڕنەوە بۆیە داوات لێ ئەكەم جارێكی كە كۆنسێرتی ئازادی بكە و منیش فەرامۆش مەكە و ژیانی خۆت بژی.
دیمەنی مەیخانە و سەر جادەكان
سامان ئیدمان دەبێت لە مەی خواردنەوە، لەسەر جادەكان دەكەوێت، هەر شەوێك لە شوێنێك ڕۆژ دەكاتەوە.
دیمەنی دەرەوە – جادەی كاوە
ئەرسەلان و شاهۆ هەوڵ ئەدەن سامان بگەڕێننەوە بۆ ژیان
شاهۆ / نازانم چیبكەین. بەڕای تۆ بۆچی كۆنسێرتێكی بۆ نەكەین كاتی خۆی خەڵكی زۆر خۆش دەویست، تۆ بڵێی ئێستاش بتوانێت ؟
ئەرسەلان / وەڵڵا پێم باشە با هەوڵێك بدەین جارێك لە مەیخانە ڕزگاری بكەین و بێتەوە بۆ هونەرەكەی خۆی
دیمەنی ماڵی ئەرسەلان – لەگەڵ شاهۆ قسە بۆ سامان دەكەن
شاهۆ / كاكە گیان ئەو وەسیەتی نەكردووە تۆ كۆنسێرت بكەیت
سامان / بەڵام من ناتوانم گۆرانی بڵێم
ئەرسەلان / ئەتوانی، تۆ بۆ وا لە خۆت ئەكەی
سامان / دەمەوێت جارێكی تر شیلان ببینم و گلەیی لێبكەم منی بەجێ هێشتوە
شاهۆ / بەڵام وابڕوات ناتوانی بژیت
سامان / من نامەوێ بژیم... من نامەوێ، ئێوە بۆ گۆڤارێكی بەیانی ئەو ساڵەم بۆ
پەیدا ناكەن با وێنەكەم لەبەر چاو بێت
دیمەنی خەڵوەتگە
سامان لە حاڵەتێكی نائاسایی – دیزولف شیلان لەبەر چاویدایە
سامان / وەرە... تر بۆچی منت بەجێهێشت من... من... خۆ تۆ دەزانی بێ تۆ ناژیم
نابێ بۆچی؟
شیلان بە دیزولف لەبەر چاوی دەردەكەوێت
شیلان / سامان وەرە، ئێرە خۆشە ئیتر كەس قسەمان پێناڵێت، من و تۆ
قوربانیێكی دۆڕاوین، ئەو خەڵكەی من لە پێناویاندا خۆم و گیانم بەخت
كرد گوێم لێناگرن، بە گوناحبارم دەزانن
سامان / نە... ڕۆحەكەم نەدەبوایە بەجێم بێڵی ڕاوەستە زۆر لەبەر چاوم دوور
مەكەرەوە، من دەمەوێت بتبینم... ئەی خۆشەویستترین كەس
كامێرا بە وردی لە دەموچاوی سامان نزیك دەبێتەوە – لەگەڵ خۆیا قسە دەكات
سامان / من خۆشحاڵم ڕزگارم دەبێ لەسەر جادەكان
یەكێك لە ناو خەڵوەتگە بەڕاكردن دەڕوات ئەوانی تر هەڵدەستن سەیر دەكەن، لەپڕ دكتورەكان دێنە سەری
سامان / شیلان... دەبوایە زووتر من بهاتبام
شیلان / نەخێر... ئێستا كاتی ئەوەیە تۆ دەزانی بۆچی لێرەیت... ڕۆحەكەم وەرە
كامێراكە لێی نزیك دەبێتەوە وردە وردە ئەویش گیانی لەدەست دەدات و هەمیشە وێنەی شیلان لەبەر چاوی بە دیزولف پیشان دەدات. لەپڕ وێنەكە نامێنێت لەدوورتر دەستی سامان دەگرێت و دور دەكەونەوە لە گوڵزارێكدا تێدەپەڕن. كامێرا لە دەموچاوی سامان بەرز دەبێتەوە بۆ سەر سەعاتەكە و راوەستاوە.
كۆتایی