به‌رنامه‌ی به‌رنامه بە سپۆنسەری كەناڵی كوردسات دووبارە دەستپێدەكاتەوە. له‌لایه‌ن كۆمپانیایی (زه‌نێ) سه‌رپه‌رشتی تەكنیكی ده‌كرێت.
نه‌رمین قادر له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی (به‌رنامه‌ی به‌رنامه) به دوالاپه‌ڕه‌ی راگه‌یاند: له‌لایه‌ن كه‌ناڵی كوردسات-ەوە كۆكراینه‌وه و له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی به‌رنامه قسه‌مان كرد و رێككه‌وتین كه دووباره ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه، به‌رنامه‌كه له مانگێكدا دووجار نمایش ده‌كرێت و هه‌ر ئه‌ڵقه‌یه‌ك له سێ به‌ش پێكهاتووه، بڕیاره ئه‌مشه‌و 16/5 له كه‌ناڵی كوردسات یه‌كه‌م ئه‌ڵقه‌ی نمایش بكرێت.
نه‌رمین وتیشی: ئه‌كته‌ره‌كان هه‌ر خۆمانین و چه‌ند ئه‌كته‌رێكی نوێش تێیدا به‌شداریانكردووه، به‌ڵام تا ئێستا عومه‌ری كه‌ریم ئاغا ده‌نگی نییه و نازانين كه به ته‌واوی به‌شدار نابێت یان ته‌نها ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه، شێوازی به‌رنامه‌كه هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی، به‌ڵام وه‌ك ئاشكرایه به پێی رۆژ و رووداوه‌كان ته‌وه‌ره‌كه‌ی ده‌گۆڕێت، (به‌رنامه‌ی به‌رنامه) ته‌نزێكی ره‌خنه ئامێزه، به سپۆنسەری كەناڵی كوردسات دووبارە دەستپێدەكاتەوە. كۆمپانیایی (زه‌نێ) سه‌رپه‌رشتی تەكنیكییەتی.
یه‌سنا محه‌مه‌د