ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە كە بڕی 10 ملیار و 995 ملیۆن و 959 هەزار و 349 دینار بووە، بە جۆرێك كە 93%ی داهاتەكە بە شێوەی نەختینەیە و 7%ەکەی دیکەشیان بە شێوەی چەكە.