بۆچی ئامێرەكانی پارەڕاكێشان لەكار دەكەون؟

09:56 - 2024-05-20
ئابووری
335 جار خوێندراوەتەوە
ئامێرێكی راكێشانی پارە

هاشم غەمگین

لە سیستمی بانكیی هیچ وڵاتێكدا خەڵك پارە و مووچە هەمووی بەیەكەوە لە ئامێرەكانی بانك راناكێشێت و بیكاتە گیرفانی، هەرچییەكیش بكڕێت بە كارتی بانكییەكەی  پارەكەی دەدات.
ئەگەر قەرزاری كەسێك بێت لە ریی كارتی بانكییەكەیەوە  پارەكە دەكاتە سەر هەژماری بانكی كەسەكەوە.
لە هۆڵەندا لە ماوەی 24 كاتژمێردا رێگە بە بەشداربوان دەدرێت تەنها بڕی 500 یۆرۆ لە ئامێرەكان رابكێشن، ئەگەر لەو بڕە پارەییەی زیاتر پێویست بێت، دەبێت كەسەكە خۆی بچێتە بنكەی سەرەكی بانكەكان  و (ئای دی كارت) و پاسپۆرتی پێ بێت، لەبەر ئەوە هیچ كاتێك قەرەباڵەغی لەسەر ئامێرەكانی پارەڕاكێشان نییە. 
 دەبێ ژمارە نهێنییەكەت پارێزراو بێت
كاتێك كەسێك لەسەر ئامێرەكە پارە رادەكێشێت، دەبێت كەسی دوای ئەو سێ مەتر لێوەی دوور بێت و نابێت لێی نزیك بێت، ئەمە رێسایەكە پەیڕەو دەكرێت بۆ ئەوەی ئەو كەسەی پارەكەی رادەكێشێت، ژمارەی نهێنی كارتەكەی پارێزراو بێت و كسی دوای خۆی ژمارەكەی نەزانێت.
بەڵام لە وڵاتە دواكەوتووەكان ئەوانەی مووچەكەیان چۆتە سەر كارتی بانكی، هەر كاتێك مووچە رائەگەیەنرێت قەرەباڵەغی لەسەر ئامێرەكان دروست دەكەن و هەموو پارەكان بەیەكەوە رادەكێشن، ئەمەش ئامێرەكان ماندوو دەكات و وا دەكات لۆدی بچێتە سەر و  لە كار بكەون. 
شایەنی وتنە ئامێری راكێشانی پارە (ATM) دەبێت لە هەموو شارو شارۆچكە و تەنانەت لە گوندەكانیش دابنرێت، بە تایبەتی لە سەنتەری بازاڕ، لە مۆڵ و سۆپەر ماركێتەكان و لەو شوێنانەی پێویستن، بەڵام پێویستە ئەوەمان لە بیر نەچێت دروستكردنی قەرەباڵغی زۆر دەبێتە هۆی تێكچوونی ئامێرەكان، لە كاتی تێكچوونی ئامێرەكانیشدا دۆخەكە هێندەی دیكە ئاڵوز دەبێت.

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان