سەعات 10 ی ئەمشەو، لە یاریگای ئەڤیڤا لە دبلنی پایتەختی ئایرلەندا، یاریی كۆتایی یۆرۆپا لیگی ئەم وەرزە دەستپێدەكات، یارییەكە هەردوو یانەی بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانی و ئەتڵەنتای ئیتاڵی دەیكەن.
ئەم خولەی یانەكانی ئەوروپا پاڵەوانە دیارەكەی یانەی سیڤییای ئیسپانییە، تائێستا توانیویەتی 7 جامی پاڵەوان بەرزبكاتەوە، ئەم ریكۆردەش ناوازە و بێ وێنەیە چونكە دووەم یانە كە زۆرترین جامی پاڵەوانی بەرزكردۆتەوە، چوار یانەی ترن و هەریەكەیان توانیویەتی 3 جام بەرز بكەنەوە، ئەوانیش یانەكانی (ئەتلەتیكۆ مەدرید و لیڤەرپوڵ و ئینتەر میلان و یۆڤانتۆس)ە، تەنیا یانەیەكیش كە توانیبێتی 3 جامی یەك لەسەر یەك لە سێ وەرزی یەك لەسەر یەكدا بەرز بكاتەوە هەر یانەی سیڤییای ئیسپانیایە.
لەم 10 ساڵەی دواییدا ئەم یانانە توانیویانە ببنە خاوەنی نازناوی پاڵەوان و جامی یەكەمییان بەرز كردۆتەوە:
*سیڤییا(2023-2022).
*ئینتراخت فرانكفۆرت(2022-2021).
*ڤیاریاڵ(2021-2020).
*سیڤییا(2020-2019).
*چێڵسی(2019-2018).
*ئە.مەدرید(2018-2017).
*مان یونایتد(2017-2016).
*سیڤییا (2016-2015).
*سیڤییا (2015-2014).
*سیڤییا (2014-2013).
بایەر لیڤەركوزن و ریكۆردە ناوازەكەی
یانەی بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانیا كاتێك دێتە ئەم یارییەوە، خاوەنی ریكۆدرێكی زۆر ناوازە و دەگمەنە، ئەوەیش ئەویە 51 یارییە هیچ یارییەكی لەسەرجەم ئەوخولانەدا نەدۆڕاندووە كە بەشداریی تیادا كردوون، ئەم ریكۆردەش زۆر ناوازەو دەگمەنەو یەكەم یانەشە ئەم ریكۆردە تۆمار بكات لەو وڵاتە، لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش بووە بە هەشەتەم یانە لەسەرجەم خولە ناوخۆییەكاندا ئەم ریكۆردە (51 یاریی بەبێ دۆڕاندن) تۆمار بكات كە لە یەك وەرزی تەواودا هیچ یارییەك نەدۆڕێنێت، لە خولە ناوخۆییەكانی یەكەم تا چوارەم خولی ئەوروپاشدا پاش یۆڤانتۆس ئەم یانە ئەڵمانییە یەكەم یانەیە وەرزێكی تەواو لە خولی وڵاتەكەیدا هیچ یارییەك نەدۆڕێنێت و خولەكە بەبێ دۆڕان تەواو بكات، ئایا لەم یارییەشدا دەتوانێت لەسەر ئەم ریكۆرد و ئەنجامە باش و ناوازەیە بەردەوامبێت.
جگەلە مانەش كە وتران، بایەر لیڤەر كوزن ئەمساڵ نازناوی پاڵەوانی خولی ئەڵمانیای بۆخۆی یەكلا كردەوە، دواتریش جامی ئەو وڵاتەشی بەرز كردەوە، ئەگەر ئەم جامەش بباتەوە، ئەوا دەبێتە براوەی سێ جامە گرنگەكە و جامی سوپەری ئەوروپاشی دێتە بەردەم تا شەڕ لەسەر جامێكی تری ئەوروپاش بكات.