پاشای بەریتانیا پەرلەمانی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە

11:16 - 2024-05-23
جیهان
242 جار خوێندراوەتەوە

لە سەروبەندی قەیرانە ئابووری و سیاسییە جیهانییەکاندا، پەرلەمانی بەریتانیا هەڵوەشێنرایەوە و بڕیار لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ پێکهێنانی پەرلەمانێکی نوێ درا.
لەسەر داوای ریشی سۆناک سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا، شا چارلز پاشای بەریتانیا، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی دا. هەروەها بڕیاریشدرا لە 4/7/2024 هەڵبژاردنی پێشوەختە لە بەریتانیا بکرێت.
ئەوەش لەکاتێدایە، لە سێ ساڵی رابردوودا پەرلەمانی بەریتانیا سێ جار متمانەی لە سەرۆک وەزیران سەندەوە و سەرۆکێکی نوێ بۆ کاروباری وەزارەتەکان راسپێردرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان