سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت سازان و لێکتێگەیشتن بکەینە بنەمای کارکردن

08:54 - 2022-06-15
عیراق
654 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە.
لە دیدارێکدا جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاری نێوان هەردوولا و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی تری عیراق کرایەوە لەپێناوی تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی عیراقی تێکەوتووە و پێکهێنانی حکومەتێک کە ببێتە مایەی بەدیهێنانی خواستی عیراقییەکان.
لەدرێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی روونیکردەوە، دۆخی سیاسیی ئەمڕۆی عیراق پێویستی بە بڕیاری نیشتمانپەروەرانەیە. دەبێت سازان و لێکتێگەیشتن بکەینە بنەمای کارکردن و هەموومان پێکەوە هەوڵبدەین وڵات بەرەو ئارامی و سەقامگیری ببەین.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان