بەشێوەی ئەزموونی دەست بە سەرژمێری دانیشتووان دەکرێت

02:35 - 2024-05-26
کوردستان
114 جار خوێندراوەتەوە

لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ سەرژمێری دانیشتووان لە عیراق و هەرێمی کوردستان، چەند تیمێکی وەزارەتی پلاندانانی عیراق سەرژمێرییەکی ئەزموونی دەکەن.
لەو بارەیەوە وەزارەتی پلاندانانی عیراق، رایگەیاند: ئەمڕۆ 26/5/2024 وەک ئامادەکاری و تاقیکردنەوەی بەرنامە و کەرەستەکان، دەست بە سەرژمێرییەکی ئەزموونی دەکرێت.
هەروەها وتیشی: سەرژمێرییە ئەزموونییەکە، دوو مانگ دەخایەنێت و لە چەند پارێزگایەکی عیراق و هەرێمی کوردستان تیمەکانی سەرژمێری سەردانی هاووڵاتیان دەکەن.
هاوکات باسی لەوەشکرد، لە کۆتایی ئەمساڵدا سەرژمێری گشتی دەکرێت و سەرجەم پارێزگا و شار و لادێکانی عیراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان