سودانى: پێویستە مووچەى مووچەخۆرانى کوردستان دوانەکەوێت

05:49 - 2024-05-27
کوردستان
323 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عیراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ بەدواداچوون بۆ تەوتینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەى راگەیەنراوى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى عیراق، سودانى سەرپەرشتى کۆبوونەوەیەکى کردووە بۆ بەدواچوونى بابەتى تەوتینکردنى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان و تیایدا بڕیاریداوە پەلەبکرێت لە تەواوکردنى تۆمارى زانیارییەکانى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان.
بەگوێرەى راگەیەنراوەکە، سەرۆک وەزیرانى عیراق داوایکردووە بڕیارى دادگاى فیدراڵى کە رۆژى 21ى شوباتى 2024 دەرچووە، جێبەجێبکرێت، کە تیایدا حکومەتى فیدراڵى و حکومەتى هەرێمى کوردستان پابەندکراون بە تەوتینکردنى مووچەى مووچەخۆرانى کەرتى گشتى هەرێمى کوردستان.
سودانى جەختیکردۆتەوە، پێویستە مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دوانەکەوێت، فەرمانبەران لە رۆڵەکانى گەلى عیراقى لە هەر شوێنێک بن، حکومەتى عیراقى گرنگیان پێدەدات و گرەنتى مافەکانیان دەکات، ئەوەش بەگوێرەى یاسا و دەستوور.

#ئەزموونە گشتییەكانی پۆلی 12 #مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان