ژوانی مانگ، دیوانێکی هەڵمەت هۆشیار

11:03 - 2024-05-29
کەلتور
410 جار خوێندراوەتەوە

دیوانی (ژوانی مانگ) لە نووسینی هەڵمەت هۆشیارە، كۆی دیوانەكە لە 160 لاپەڕە پێكهاتووە، كۆی گشتی 150 هایكۆ و پۆستەرە شیعرە، لە ماوەی داهاتوودا رەنگە تا كۆتایی مانگی  6 بخرێتە بەر دیدەی خوێنەران، هەموو كارێكی ئامادەكردن و دیزاینی كۆتایی هاتووە و ئێستا نێردراوە بۆ چاپكردن.
هەڵمەت هۆشیار لەبارەی كتێبەكە بە دوالاپەڕەی وت: ناونیشانی دیوانەكە ناوی یەكێكە لە پۆستەر شیعرەكانی ناو دیوانەكە، بۆیە ئەو ناوەم هەڵبژارد پێم وایە دەربڕینێكی شیعری جوانە و دەست دەدات بۆ ئەوەی ناونیشانی دیوانێكی بێت، تەواوی بابەتەكان  ئەوین و نیشتمان و مرۆڤ دۆستین، بۆ ناساندنەكە بڕیارە لە چوارچێوەی پڕۆژەی چاپی كتێبی ماڵی كتێب لە هەولێر لەگەڵ چەند بەرهەمێكی دیكەدا ئەنجام بدرێت، چونكە هەر خودی ئەوانیش ئەركی چاپكردنیان لە ئەستۆگرتووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان