بەپێی راگەیەنراوێكی رێكخراوی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان (یونیسێف) كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە «تا كۆتایی ساڵی رابردوو، ژمارەی ئەو منداڵانەی لە جیهاندا ئاوارە بوون، گەیشتۆتە زیاتر لە 36 ملیۆن منداڵ».
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە «ئەو ژمارەیە، زۆرترین ژمارەیە لە دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە»، هەروەها هۆكاری ئاوارەبوونی منداڵانی گەڕاندۆتەوە بۆ «توندوتیژی، جەنگ و قەیرانەكانی دیكەی جیهان»، لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە «لەو ژمارەیە نزیكەی 14 ملیۆنیان داوای مافی پەنابەرییان كردووە، نزیكەی 22 ملیۆنیشیان ئاوارەی ناوچەكانی دیكەی وڵاتەكانیان بوون».
کوردستانی نوێ