رێژەی سەوزایی لە سلێمانی زیاد دەكرێت

12:23 - 2024-06-06
کوردستان
311 جار خوێندراوەتەوە

لە سنووری شارەوانی سلێمانی، چەندین پڕۆژە بۆ زیادكردنی رووبەری سەوزایی جێبەجێدەكرێت.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاندووە: 55 دۆنم زەوی لەبواری سەوزكردندایە و بەردەوام كاری تێدا دەكرێت، هەروەها تەرخانكردنی نۆ دۆنم زەوی بۆ سەوزكردن، دیزاینی بۆكراوە و لە ئامادەكردنی دەرخستەدایە، ئەوەش خراوەتەڕوو: پێشنیاركراوە كە 514 دۆنم زەوی كە كاری لەسەركراوە لە داهاتوویەكی نزیكدا سەوزبكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان