«نووسینگەی سودانی، وەڵامی نامەكەیان بە ئەرێنی داومەتەوە»

كاروان یاروەیس بۆ كوردستانی نوێ: كێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان چارەسەركراوە

12:17 - 2024-06-09
کوردستان
354 جار خوێندراوەتەوە

ئیدریس جەبار

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئاماژە بە چارەسەركردنی كێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و دەڵێت: لە چەند رۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی چوار وەردەگرن.
كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە كوردستانی نوێ‌-ی راگەیاند: «لیژنەیەكی دیوانی چاودێریی حكومەتی فیدراڵ لەگەڵ چاودێریی دارایی هەرێم، وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكاندا دەكەن و بڕیارە وردبینییەكەش لەم چەند رۆژەدا تەواو بكرێت، وردبینییەكەش لەسەر بنەمای ناو دەكرێت، جگە لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم (دەزگا هەواڵگرییەكان-دژەتیرۆر-ئاسایش)، وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە و كەمئەندامانی سەنگەر، خانەنشینی پێشمەرگە دێرینەكان بە ناو دەدرێتە حكومەتی فیدراڵ، لەم چەند رۆژەشدا وردبینیكردن لە ناوەكاندا تەواو دەبێت و پاش ئەوەش مووچەی مانگی چوار بۆ هێزە ئەمنییەكان خەرج دەكرێت و پێش جەژنیش هاوشێوەی فەرمانبەرانی تر ئەگەر زۆرە مووچەی مانگی پێنجیان بۆ خەرج بكرێت».
هەر سەبارەت بە مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە، كاروان یاروەیس، ئاماژەی بە نامەیەك كرد كە بۆ محەمەد شیاع سودانی رەوانە كردووە و تێیدا داوای چارەسەركردنی ئەو كێشەیەی لە سەرۆك وەزیرانی عیراق كردووە، كە نووسینگەی بەڕێزیان بەشێوەیەكی ئەرێنی وەڵامی نامەكەیان داوەتەوە. 

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان