ئازاد ئیبراهیم
لەبارەی هەوڵەكانەوە بۆ باشتركردنی ژیانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و رێككەوتنەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
د. رێواز فایەق ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ وتی: مسۆگەربوونی مووچە، بەرهەمی بڕیاری ویژدانی سەرۆك و ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی و ئازایەتی مامۆستایان و فەرمانبەران و ئەو كەسانە بوو كە متمانەیان بە دادپەروەریی دادگای باڵای فیدراڵی كرد و بەبێ سڵەمینەوە لە تەخوینكردنیان پشتیوانی بڕیارەكانی دادگا باڵاكەیان كرد.