بانکەکانی سلێمانی تاکو درەنگانی شەو مووچەیان دابەشکرد

10:13 - 2024-06-13
کوردستان
316 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ تاکو درەنگانی شەو، لە چەند بانکێکی شاری سلێمانی مووچە دابەشکرا و بەڕێوەبەری بانکێکیش دەڵێت: تاکو یەك مووچەخۆر بمێنێت بەردەوام دەبن لە دابەشكردنی مووچە. هەر لەو چوارچێوەیەدا شۆخان عومەر بەڕێوەبەری بانكی مەڵكەندی لە سلێمانی رایگەیاند: لە شەویشدا دابەشكردنی مووچە بەردەوامە و تاوەكو یەك مووچەخۆر بمێنێت بەردەوام دەبن لە دابەشكردنی مووچە. بۆ ئەو مەبەستە کارمەندەکانی بانک لە ئەركدان. هەروەها وتیشی: مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەشكراوە و دواتر دەستكراوە بە دابەشكردنی مووچەی هێزەكانی 70 و كەم ئەندامانی سەنگەر.

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان