به‌سه‌رپه‌رشتی د.ڕێواز فائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دوو پێشنیازه‌یاسا بۆ پاراستنی ئاژه‌ڵان به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی دوو پێشنیازه‌یاسای پاراستنی ئاژه‌ڵان كرا، كه له لایه‌ن ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پێشكه‌شكراون و ره‌زامه‌ندیی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر وه‌رگیراوه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌م یاسایه یه‌كێك ده‌بێت له‌و یاسا هه‌ره باشانه‌ی كه پارێزگاری له ژینگه‌ی كوردستان ده‌كات، سنوورێكیش داده‌نێت بۆ مامه‌ڵه‌كردنی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كان.
لای خۆیانه‌وه به‌رپرسی شێڵته‌ره‌كانی پاراستنی ئاژه‌ڵه بێلانه‌كان، له‌گه‌ڵ پزیشكانی ڤێته‌رنه‌ری و چالاكوانانی بواری پاراستنی ئاژه‌ڵه ماڵی و كێوییه‌كان، به سه‌رنج و تێڕوانینه‌كانیان ناوه‌ڕۆكی پێشنیازهیاساكهیان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا كه پێشنیاز و سه‌رنجه‌كان یه‌كبخرێن و را و بۆچوونی زیاتری شاره‌زایانی له‌باره‌وه وه‌ربگیرێت.