بەڕێزان.. بەڕێوەبەر و میدیاکار و رۆژنامەنووس و کارمەندانی کەناڵی گەلی کوردستان
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم، ئومێدەوارم کەناڵی دایک هەمیشە لەبرەو و گەشەکردن دابێت لەپێناوی گەیاندنی پەیامی راستگۆیی و خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، بەتایبەت کە ناسنامەی کەناڵی گەلی کوردستان داکۆکیکردن بووە لە دۆزی رەوای گەلەکەمان و مافە دەستوورییەکانی لە سەختترین کاتەکاندا و لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تا ئێستا لە پیادەکردنی یاسا و ئیتیکی رۆژنامەنووسی و بەرزڕاگرتنی بەهاکاندا لە پێشەنگدایە.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەم و خوازیارم بۆ گەشەپێدانی زیاتری کەناڵە ئازیزەکەتان بە پلان و بەرنامەی نوێ هەنگاو بنێن.
د.رێواز فائق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان