بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە پاشای بەحرەین، لە 545 زیندانیكراوی ئەو وڵاتە خۆشبوو و ئازادکران.
میدیاکانی بەحرەین لەو بارەیەوە رایانگەیاند: حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە پاشای بەحرەین، فەرمانێكی شاهانەی دەركرد و بڕیاری ئازادكردنی 545 زیندانی دا، كە هەریەكەیان بە تاوانی جیا سزا درابوون و ئەو کەسانە ماوەی حوكمەكەیان تێپەڕاندووە.
هەروەها میدیای رەسمی بەحرەین ئاماژەی بەوەشداوە، لێخۆشبوونی شاهانە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوەوەیە و هەروەها پەرۆشی مەلیك حەمەد بۆ ئەو كەسانەی كە لێبوردنەكە دەیانگرێتەوە تاکو دەرفەتی دووبارە تێكەڵبوونەوەیان پێ بدرێت بۆ نێو كۆمەڵگە و كەسوكاریان.