چوار هاووڵاتی هەرێمی کوردستان لە سعودیە گیانیان لەدەست دا

03:33 - 2024-06-16
جیهان
175 جار خوێندراوەتەوە

تاکو ئێستا چوار هاووڵاتی هەرێمی کوردستان لە كێوی عەرەفە گیانیان لەدەستداوە و بەپێی زانیارییەكانیش ئەو هاووڵاتیانەی كۆچی دواییان كردووە، بە ڤیزای گەشتیاری سەردانی سعودیەیان كردووە بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج.
دوو هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بە ناوەكانی (محەممەد حەسەن) دانیشتووی قەڵادزێ و (جەمیلە یونس برایم) دانیشتووی هەولێر، لەكاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لە كێوی عەرەفە كۆچی دواییان كرد.
هاوكات هەردوو هاووڵاتی (هەمین قادر عەلی) خەڵكی بالیسان و (ئاسیا عەلی) خەڵكی بەردەڕەشی سەر بە قەزای ئاكرێیە، لە كاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لە كێوی عەرەفە كۆچی دواییان كردووە.
ئەو حاجییانەی هەرێمی كوردستان كە لە شاری مەككە كۆچی دواییان كردووە، بە ڤیزای گەشتیاری چوونەتە سعودیە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج.

بابەتە پەیوەندیدارەکان