ریكۆردی راهێنەرانی كوپا ئەمریكا

12:52 - 2024-06-25
وەرزش
110 جار خوێندراوەتەوە

ریكاردۆ گاریكای ئەرجەنتینی ناوی چووە لاپەڕە زێڕینەكانی مێژووی كوپا ئەمریكاوە و لەم پاڵەوانێتییەی ئەمساڵدا ئەو سەروەرییەی تۆمار كرد.
گاریكا تەمەنی 66 ساڵە، لەبەر ئەوەی لەم كوپا ئەمریكایەدا وەك راهێنەر بەشدارە و راهێنەری هەڵبژاردەی چیلییە، دوو ریكۆردی تۆماركرد:
*یەکەم؛ ئەمە پێنجەم كوپا ئەمریكایە بتوانێت وەك راهێنەر بەشداریی بكات، پێشتر ساڵانی 2015 و 2016 و 2019 و 2020 راهێنەری پیرۆ بووە، بەمەش بوو بە چوارەم راهێنەر لەمێژووی كوپا ئەمریكادا وەك راهێنەر لە پێنج پاڵەوانێتیدا ئامادەبێت، پێشتر جییرمۆ ستابیلی-ئەرجەنتین و لویس تیرادۆ-چیلی كە هەدووكیان كۆچی دواییان كردووە، یەكەم و دووەمن و سێیەمیش ئۆسكار تابارێزە كە راهێنەرێكی ئۆرۆگوایی بووە.
*دووەم؛ بوو بە 10 یەمین راهێنەر لەمێژووی ئەم پاڵەوانێتییەدا لەگەڵ دوو هەڵبژاردەی جیاواز وەك راهێنەر ببینرێت، 11 یەمین راهێنەریش گۆستاڤۆ ئەلڤارۆیە كە ئێستا راهێنەری كۆستاریكایە و پێشتریش 2021 راهێنەری ئۆكوادۆر بووە. 

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان