ئامادەکاری لاپەڕەی تەندروستی: دیانا ئەحمەد
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش به كوردستانی نوێی راگه‌یاند: نه‌خۆشخانه‌كانی شۆڕش له سه‌ره‌تای شۆڕش-ی نوێ و به سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كــــــــوردستان دامه‌زراوه، كۆمه‌ڵێك پزیشك و كارمه‌ندی خۆبه‌خش له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وه‌كو پزیشكی شۆڕش به كۆڵه پشته‌كانیان چاره‌سه‌ری پێشمه‌رگه‌یان كردووه، بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی نه‌خۆشخانه‌كه له دوای راپه‌رین له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و جه‌بار فه‌رمان بریاڕدرا كه نه‌خۆشخانه‌ی شۆرش دروست بكرێت له ساڵی 1996، سه‌ره‌تا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی بچووكه‌وه ده‌ستیپێكرد و به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی پێشمه‌رگه و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان.
* نه‌خۆشخانه‌كه ته‌نها تایبه‌ته به كه‌سانی سه‌ربازی یاخود كه‌سوكاری شه‌هیدانیش چاره‌سه‌ری لێوه‌رده‌گرن؟
-سه‌ره‌تا ته‌نها تایبه‌ت بوو به چاره‌سه‌ركردنی پێشمه‌رگه و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، به‌ڵام دواتر توێژەكانی تری كۆمه‌ڵگه‌ش داوایان له مام جه‌لال كرد كه له نه‌خۆشخانه‌كانی شۆڕش چاره‌سه‌ریان بۆ بكرێت وه‌ك (كه‌م ئه‌ندامان و كەسوكاری ئەنفالكراو و زیندانی سیاسی و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان) زۆر له چین و توێژه‌كانی تریش تا ئێستا به بڕیاری مام جه‌لال خزمه‌ت ده‌كرێن.
* نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش چه‌ند به‌شی هه‌یه و ته‌نها چاره‌سه‌ری رۆژانه‌ی نه‌خۆش ده‌كرێ یان شوێنی مانه‌وه و نه‌شته‌رگه‌ریشی هه‌یه؟
-نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش له ئێستادا یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی كه بۆته نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گشتی فێركاری و هه‌موو جۆره پسپۆڕییه‌كی هه‌یه له نه‌خۆشییه‌كانی (هه‌ناوی و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی و گورچیله و ئێسك و شكاوی و نه‌شته‌رگه‌ری ژنان و منداڵبوون و قورگ و لوت و گوێ و چاو نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری و به‌شی ده‌یله‌زه (شتنی گورچیله) و به‌شی تیشك و نه‌خۆشییه‌كانی پێست و هێڵكاری گوێ و كلینیكی راوێژكاری شۆڕش و نازوری گه‌ده و ریخۆڵه).
* كام جۆر نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه‌كه‌تان ئه‌نجام ده‌درێت؟
-بێگومان له نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش زۆربه‌ی جۆره‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌كرێت.
* نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش لقی ته‌نها له سلێمانی هه‌یه یان له شاره‌كانی تریش لقی هه‌یه؟
-نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش سه‌ر به ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه‌یه كه كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌ری تری هه‌یه له‌ناو سلێمانی و ده‌ره‌وه‌ی سلێمانیش (نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شۆڕش له سلێمانی، نه‌خۆشخانه‌ی چه‌می ره‌زان تایبه‌ت به نه‌شته‌رگه‌ری ئێسك و شكاوی و مێشك و ده‌مار، كلینكی راوێژكاری شۆڕش هه‌ر له سلێمانی، سه‌نته‌ری تیشك، مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی هێزه‌كانی 70 له‌ناو فه‌رمانده‌ی گشتی، نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵاچوالان له شارباژێر، نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ئه‌حمه‌د ئیسماعیل له رانیه، نه‌خۆشخانه‌ی مه‌لا ئه‌حمه‌د كه‌لاری له باوه‌نور، نه‌خۆشخانه‌ی شۆراوی نوێ له كەركوك) هه‌موو ئه‌مانه سه‌ر به نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕشن.
* تا چ ئاستێك ئامێری پێشكه‌وتووی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردن و ده‌رمان و پێداویستیه‌كان له كوێوه بۆتان دابین ده‌كرێ؟
- زۆربه‌ی ئامێر و پێداویستی پزیشكی پێشكه‌وتوو له‌سه‌ر بودجه‌ی تایبه‌تی ده‌زگای ته‌ندروستی دابینكراوه كه سه‌ربه فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی 70.
* قه‌یرانی داریی كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر دابین كردنی پێداویستییه‌كانی نه‌خۆشخانه یان ئامێری پێشكه‌وتوو؟
- به‌ڵام وه‌ك هه‌موو سێكته‌ره‌كانی تر قه‌یرانی دارایی كه‌م و كۆری زۆری دروست كردووه، كه نه‌خۆشخانه ساڵانه پێویستی به تازه‌كردنه‌وه‌ی ئامێره پزیشكییه‌كان هه‌یه و ئامێری نوێی پێشكه‌وتوو پێویسته، هه‌روه‌ها نۆژه‌نكردنه‌وه و فراوانبوونی نه‌خۆشخانه‌كان پێویسته به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كان كه ساڵانه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن هاووڵاتی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی شۆڕش ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردن، كه ئه‌مه‌ش پێویستی به ئامێر و ده‌رمانی زیاتر هه‌یه كه له ئێستادا بودجه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شۆڕش 50 % كه‌می كردووه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام بووه له‌خزمه‌تكردن.