مه‌سعود پزیشكیان: ده‌بێت هه‌موو نه‌ته‌وه و
ئایینزاكان له سیاسه‌تی وڵات‌دا به‌شداربن
سه‌عید جه‌لیلی: ده‌بێت باره قورسه‌كان
له‌سه‌ر شانی خه‌ڵك سووك بكه‌ین
مه‌سعود پزیشكیان و سه‌عید جه‌لیلی هه‌ردوو به‌ربژێری پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئێران، كه چوونه‌ته گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران، له دیبه‌تێكی ته‌له‌فزیۆنیدا پلان و به‌رنامه‌ی خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری ئاشكراكرد.
مه‌سعود پزیشكیان، ده‌ڵێت: به‌بێ ره‌زامه‌ندیی خه‌ڵك هیچ كارێك ناكه‌م و له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماردا %60ی ئێرانییه‌كان ده‌نگیان نه‌داوه، ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات كه كێشه‌مان هه‌یه و ئێمه ده‌بێت ده‌نگی خه‌ڵك ببیستین و من ده‌نگی ئه‌وانم بیست.
سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ناوخۆی ئێرانیش، وتی: ده‌بێت هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایینزاكان له سیاسه‌تی وڵات‌دا به‌شداربن و هه‌ر كه‌سێك شایسته‌یه ده‌بێت جێگه و پێگه‌ی خۆی هه‌بێت. وتیشی: جێگه‌ی نیگه‌رانییه كه زۆربه‌ی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردندا به‌شدارییان نه‌كردووه، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی قبووڵ نییه، كه به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی ئێمه‌وه خه‌ڵك لێمان ناڕازین و ده‌بێت ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ربكه‌ین و ته‌نها به قسه‌كردن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نابێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ژاری له ئێران‌دا، وتی: كێشه‌ی هه‌ژاره‌كان ئه‌مریكا نییه، به‌ڵكو كێشه‌كه له خۆمانه‌وه‌یه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئه‌مریكاوه نییه و %99ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان نازانن قانوونی به‌رنامه و بودجه چییه؟!.
له‌باره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ش، پزیشكیان وتی: سیاسه‌تی ئێمه نه شه‌رقی و نه غه‌ربییه و به‌پێی راسپارده‌ی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌سڵه‌حه‌ت و حیكمه‌ت و عیزه‌ته. ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كان باشتر بێت، ده‌بێت سه‌ره‌تا له دراوسێكانه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین.
له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌عید جه‌لیلی به‌ربژێری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، رایده‌گه‌یه‌نێت: سیاسه‌تی ده‌ره‌وه درێژكراوه‌ی سیاسه‌تی ناوخۆیه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئابوورییه‌كی به‌هێزمان هه‌بێت، ده‌بێت له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا زۆر چالاك بین، چونكه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ته‌نها له‌گه‌ڵ سێ وڵات‌دا نییه، ئاشكراشه سیاسه‌تی دروست خۆی هونه‌ره، ده‌بێت هه‌ڕه‌شه‌كان بكه‌ین به ده‌رفه‌ت و له‌گه‌ڵ جیهاندا ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی به‌رفراوانمان هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به دۆخی ئابووریی ناوخۆی وڵاتیش، وتی: ده‌بێت باره قورسه‌كان له‌سه‌ر شانی خه‌ڵك سووك بكه‌ین.
ئاژانسی ئیرنا