كوپا ئەمریكا

رۆژی هەینی ئایندە قۆناغی دووەمی یارییەكانە

11:35 - 2024-07-03
وەرزش
117 جار خوێندراوەتەوە

یارییەكانی كوپا ئەمریكا قۆناغی یەكەم و گروپەكانی تێپەڕاند و لە بەرەبەیانی هەینی ئایندەوە یارییەكانی قۆناغی دووەم دەستپێدەكەن.
دەبێت بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە، دوا دوو یاریی قۆناغی گروپەكان بەمشێوەیە كرابن:
*بەرازیل×كۆڵۆمبیا-گروپی چوارەم.
*كۆستاریكا×پاراگوای-گروپی چوارەم.
هەردوو یارییەكەش دەبێت لە یەك كاتدا سەعات 4 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ كرابن، ئەو دوو یارییەی تائێستا لە قۆناغی 8 هەڵبژاردەدا دەركەوتوون بەمشێوەیە دەكرێن:
*ئەرجەنتین×ئۆكوادۆر.
*ڤێنزوێللا×كەنەدا.
ئۆرۆگوای و پەنەماش كە یەكەم و دووەمی گروپی سێیەمن، چاوەڕوانی یەكەم و دووەمی گروپی چوارەم دەكەن كە یارییەكانی ئەم بەرەبەیانە كراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان