یۆرۆی 2024 - ئەڵمانیا

یارییەكانی قۆناغی سێیەم كەی دەستپێدەكەن؟

11:38 - 2024-07-03
وەرزش
99 جار خوێندراوەتەوە


دەبێت دوێنێ سێشەممە بە هەردوو یاریی (رۆمانیا×هۆڵەندا)(نەمسا×توركیا) كۆتایی بە یارییەكانی قۆناغی 16 هەڵبژاردەی یۆرۆی 2024-ئەڵمانیا هاتبێت و سەرجەم یارییەكانی قۆناغی سێیەم و 8 هەڵبژاردە ئاشكرا بووبن.
پێش ئەنجامدانی یارییەكانی دوێنێ سێشەممە سێ یاریی لە یارییەكانی قۆناغی 8 هەڵبژاردە دەركەوتوون و یارییەكانیش بەمشێوەیە دەكرێن:
*ئیسپانیا×ئەڵمانیا-(سەعات 7)هەینی 5/7/2024.
*پورتوگال×فەرەنسا-(سەعات 10)هەینی 5/7/2024.
*ئینگلتەرا×سویسرا-(سەعات 7)شەممە 6/7/2024.
دوو براوەی یارییەكانی دوێنێ سێشەممەش بە هەمان شێوە، رۆژی شەممە 6/7  سەعات 10ی شەو، دووەم یاریی ئەو رۆژە و چوارەم یاریی قۆناغە نوێیەكە دەكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان