دواجار لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا،پەردە لەسەر یارییەكانی قۆناغی گروپەكانی كوپا ئەمریكا دادرایەوە و یارییەكانی ئەم پاڵەوانێتییە پێی ناوەتە قۆناغی دووەم و 8 هەڵبژاردەوە.
ئەوەی تێبینی كرا لەم یارییانەی قۆناغی یەكەمەوە:
*هەڵبژاردە زەبەلاح و ناودارەكان وەك هەمیشە گەیشتونەتە قۆناغی دووەمی یارییەكان و هیچ موفاجەئەیەكی ئەوتۆ رویان نەداوە.
*هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و ئەرجەنتین دوو لەو هەڵبژاردە ناودارانەن گەیشتونەتە قۆناغە نوێیەكە و لە كوپا ئەمریكای رابردوودا یاریی كۆتاییان كردووە.
*لەگەڵ بەرازیل و ئەرجەنتین، ئۆرۆگوای و كۆڵۆمبیاش گەیشتونەتە هەمان قۆناغ و هەردووكیان ئاستێكی نایابیشیان پیشانداوە.
*دیارترین روداوی مێژوویی ئەوەیە كەنەداو پەنەما توانیان قۆناغی گروپەكان ببڕن و بگەنە قۆناغی دووەمی یارییەكان، ئۆكوادۆر و ڤێنزوێللاش دوو كورسی قۆناغی دووەمیان گرتووە.
*دیارترین موفاجەئەش ئەوەبوو ئەمریكای وڵاتی میواندارییەكەر و مەكسیك، هەر زوو ماڵئاواییان لە پاڵەوانێتییەكە كرد، پیرۆ و چیلیش لەو هەڵبژاردانەن كە حسابی زۆریان بۆ دەكرێت مێژوویەكی باشیان لەم پاڵەوانێتییەدا هەیە بەڵام لە قۆناغی دووەمدا نابینرێن.
*24 یاریی لە قۆناغی گروپەكاندا كراوە.
*53 گۆڵی تیادا كراوە.
*كۆی ژمارەی ئامادەبووانی هاندەران لە یارییەكاندا یەك ملیۆن و 115 هەزار كەس بووە، بەڕێژەی 46 هەزار و 475 كەس بۆ هەر یارییەك.
*لە قۆناغی گروپەكاندا تەنیا 3 هەڵبژاردە خاڵی تەواویان لە 3 یاریەیكەیاندا كۆكردتەوە كە 9 خاڵە ئەوانیش ئەرجەنتین و ڤێنزوێلا و ئۆرۆگوای بوون.
*بەپێچەوانەوە هەریەكە لە هەڵبژاردەكانی جامایكا و پۆلیڤیا و پاراگوای هیچ خاڵێكیان تۆمار نەكردووە و هەر سێ یارییەكەیان دۆڕاندووە.
*ئۆرۆگوای زۆرترنی گۆڵی تۆمار كردووە كە 9 گۆڵە.
*هەڵبژاردەی ئەرجەنتین یەكەم هەڵبژاردەیە كە هیچ گۆڵێكی لێنەكراو 3 كلین شیتی لە 3 یارییدا هەیە و 5 گۆڵیشی كردووە، بەڵام تۆڕی گۆڵی پۆلیڤیا 10 جار هەژێنراوە.
*لاوتارۆ مارتینێز لە ئەرجەنتین گۆڵكەری ئەم پاڵەوانێتییە و 4 گۆڵی كردووە.
*41 یاریزانی بەشداری ئەمجارە تائێستا توانیویانە گۆڵ بكەن، تەنیا یەك گۆڵیش بە هەڵە یاریزانان لە گۆڵی خۆیان كردووەئەویش یاریزانی جامایكی كاسی پاڵمەری یاریزانی جامایكا لە گۆڵی خۆیانی كردووە لە یاریی جامایكا و ئۆكوادۆردا.